بنە کوندە
کوندە لەپێستی ئاژەڵ دروست دەکرێت و دوای خۆشکردن و بەکارهێنانی و خستنە سەر کوندەڵان، ڕەنگی ڕەش ڕەش دەبێتة ئینجا ژێرەوەی کوندە، کە بنەکوندەشی پێ دەوترێت خڕیڵەیە و توند بەستراوە بۆ ئەوەی ئه و ئاوەی تیایەتی نەڕژێت، بەهۆی زۆر بەکارهێنانەوە، قەوزەی شینی لێ دەدات و ڕەنگی سەوزێکی تۆخ و مەیلەوڕەش دەبێت، ئینجا بەکەسێکی ڕەشی قەڵەوی کورتیلە دەوترێت(بنەکوندە) واتە ڕەش و خڕیلە و کورتیلەیە.[1]