ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە بارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران، ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە ڕاگەیێنراوێکدا لە 2ی ئەیلولی 2020 دا ڕامانگەیاندبوو، سوپای داگیرکەری تورک لە 31ی ئابدا لە هەرێمی سومبولی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کردووە و یەکینە شاراوەکانیان لە هەرێمەکە کەمین دادەنێن.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، لە 2ی ئاب لە دەڤەری سرتی عەزیزان، یەکینە شاراوەکانی سوپای دەوڵەتی تورکیان خستە ژێر چاودێری خۆیانەوە. دوای ماوەیەک لە بەدواداچوون و چاودێریکردن، هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر 16:30 خولەک هێزەکانمان لە نزیکەوە بە توندی لێیدان. لەو چالاکیەدا هێندە پشتڕاست کرایەوە، 2 سەربازی دوژمن سزا دران و چەندین سەربازی تریش بریندار بوون. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک، سەربازە کوژرا و بریندارەکانیان بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوور خستەوە.
ئەو ئۆپڕاسیۆنە لە 2ی ئەیلولدا، لە کاتژمێر 23:00 بێئەنجام کۆتایی پێهاتن.
هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی پاراستنی میدیاش بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەدا؛
4ی ئەیلول کاتژمێر 05:00 فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری ئاوی لۆلانی سەر بە هەرێمی خواکورک و لە کاتژمێر 17:00-18:00 کوێستانەکانی بەربزنانی سەر هەرێمی گۆشنێیان بوردومان کرد.
4ی ئەیلول لە کاتژمێر 18:00 فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشینیان بوردومان کرد.
لەو بوردومانانانەدا هیچ زیانێکی هەڤاڵانی ئێمەی بەدواوە نەبوو.[1]