لەکەری تۆپیو دەگەڕێت ناڵی بکێشێتەوە.
کەر ئەگەر بایەخی پێ درابێت بەر لە تۆپینی ئەوا ناڵکراوە بۆ ئەوەی لەڕێگەوبانان سمەکانی پارێزراو بێت، ئه و ئاژەڵە لەکوردستان زۆر ئیدیۆمی لەسەر هاتووە چونکە ڕۆلی گواستنەوەی ئاو وباراش و زەخیرە وباری جۆراوجۆری بێ سپێردراوە شێوەی ئۆتۆمبیلەکانی ئەمڕۆ، بەڵام گۆشت و شیرەکەی ناخورێت له و لایەنەوە هیچ بایەخێکی پێ نادرێت بۆیە کە تۆپی و گیانی لەبەر بڕا هیچ کەڵکێکی نامێنێت جگە لە دوور خستنەوەی لەئاوایی تاوەکو بۆنی کەلاک و گەنیوویەکەی ژینگەی ناوماڵان تێک نەدات، بۆ بەرماڵان دەیانگواستەوە و دەبووە کەلاک و سەگ و گۆشتخۆرەکانیتری تێوه دەئاڵا و بۆ چەند ژەم و ڕۆژێک دەخوراو و دەبووە ئێسکه پەیکەرێکی ڕووت.
ئەوە لایەنە ڕاستەقینەکەی، وەکو ئیدیۆمیش بە کەسێکی بێ غیرەت وهیچ وپوچ و فرسەت قۆستنەوە ودەرفەت حیزدەوترێت کە لەشتی زۆر کەم و بێ کەڵک و بۆگەنی و تاڵانی بگەڕێت.[1]