لە پایزی ساڵی1965 لە گەڕەکی #پیرمەنسوور# لە شاری #سلێمانی# هاتۆتە دونیاوە لە دایک و باوکێکی مامۆستا. باوکی کوڕی خێزانێکی گەڕەکی سەرشەقام بووە (ماڵی حاجی حەمەعەلی ئەحمەدی جیهانگیر ناسراو بە عەلی حەڵەبی) کەبازرگانی قوماش بووە لە بازاڕی شووشە، دایکیشی مامۆستا لوتفییە کچی (حاجی ئەوڕەحمانی خانچی)ە کە لە خانی تازە لەشەقامی کاوە خانچی بووە و دانیشتووی گەڕەکی خەبات بووە.
لە ساڵی1987 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە لە کۆلێژی زانست بەشی بایۆلۆژی لە زانکۆی موسڵ، لە ساڵی 1993 بووە بە مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، لە ساڵی 2010 بڕوانامەی دبلۆمی باڵای بەدەستهێناوە لە بواری مایکرۆبایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی.
لە ساڵی 1988 یەکەم بەرهەمی هەڵبەستی کراوە بە گۆرانی لەلایەن هونەرمەند نەریمانی تیپی مۆسیقای بابان بەناوی (نەکەی ئازیز)هەروەها دواتر لەلایەن هەمان هونەرمەندەوە دوو هەڵبەستی تری کراوە بەگۆرانی بەناوەکانی (پەشیمانی)و (ڕووخان).
چەندین هەڵبەستی تری لەلایەن هونەرمەندانی وەک کەمال محەمەد و لوقمان سەلیم و دەریا خالید و هیوا ئەحمەد کراون بەگۆرانی.
لە ساڵی 2001 لەگەڵ م.فازل هیمەت گۆڤاری (نیگا)یان دامەزراندووە کە بۆ ماوەی 11 ساڵ بە بەردەوامی دەرچووە و جێگری سەرنووسەری گۆڤارەکە و بەرپرسی بەشی ئەدەبی بووە کە لەو کاتەدا تاکەگۆڤاری ئەهلی بوو بە بەردەوامی دەرچوبێت.
یەکەم دیوانە هەڵبەستی لە ساڵی 2005 بڵاوکردەوە بەناوی (عەرشی ئەوین) پاشان لە ساڵی 2008 چاپی دووەمی هەمان دیوانی خستە بەردەست خوێنەران کە هەڵبەستەکانی چاپی یەکەم و کۆمەڵێک هەڵبەستی نوێی لەخۆ گرتبوو
لە چەند کەناڵێکی ئاسمانی وەک NRT2 و گەلی کوردستان هەروەها ڕادیۆکانی زانکۆی سلێمانی و ڕادیۆی کوردستان چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە.
یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی ڕۆشنبیری بۆ شاعیرانی کوردستان وە تاکوو #26-09-2020# ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ناوبراوبوو پێش ئەوەی دەست لەکاربکێشێتەوە.
بەشداربووەلە ئێوارەکۆڕی هەڵبەستی ناوەندی ڕۆشنبیری بۆ شاعیرانی کوردستان بەناوی (ئێوارەیەکی پڕ لە چرپە) لە #31-12-2019#