سەرنجێکی پێویست؛
ئێمە لە لیژنەی دارایی ڕۆژانە لە بەیانیەکی زوەوە تا شەوانێکی درەنگ لە کۆبونەوە بەردەوامین، زۆر برگە و مادەمان هەموارکردوە کە تیایدا بەرژەوەندیی و مافە دەستورییەکانی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکانمان جێکردۆتەوە و بەردەوامیش لەگەڵ سەرۆکی کۆمار، کوتلە کوردستانیەکان و وەفدی هەرێم لەسەر خەتین بۆ ئەوەی موازەنە بە پشک و مافی هەرێمەوە تێپەرێت بەڵام نەچوینەتە وردەکاری ئەوەی ڕۆژانە چیی دەکەین و چیمان کردوە چونکە دواجار هەر هەموارێک لەناو دانیشتنی پەرلەمان و دەنگدان بکەوێت وەک ئەوەیە هیچمان نەکردبێت، ناشمانەوێ لە ئێستاوە دژایەتی و حەساسییەت بۆ هیچ برگەیەک دروست بکەین و لە ئیعلامەوە کوتلەکانیی تر بیبیستن و بکەونە دژایەتی، چونکە چەندین کوتلە و پەرلەمانتار هەن بە ئاشکرا نایانەوێ موازەنە تێپەربێت، لێرەوە جێگەی سەرنجە کە هەن ئاگادارییەکی ئەوتۆیان سەبارەت بە گفتوگۆکان نیە کەچی لەسەر وردەکاری ئەوتۆ لێدوان ئەدەن کە کێشە بۆ گفتۆگۆکانیی ئێمە دروست دەکا.
بەشێکی تایبەتی ئەو سەرنجەمان پەیوەستە بە لێدوان و ڕاگەیاندراوەکانیی حکومەتی هەرێم کە پێویستە لانیکەم تا پەسەندکرنی موازەنە دوربکەونەوە لە لێدوانیی نەگونجاو و ناشایستە کە ببێتە گرفت بۆ ئێمە.
ئێمە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانیی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەشێوەیەک موچە و بودجە و شایستە داراییەکانمان بەرجەستە بکا و هەر پێشنیارێک دەستوری بێ پەسەندنمانە و نادەستوری بێ ڕەتمانکردۆتەوە و بەهەمان نەفەسیش بەردەوام دەبین.
هۆشیار عەبدوڵا
ئەحمەد حاجی ڕەشید
جەمال کۆچەر
شیروان میرزا
بەغدا
3ی 2 ی 2021
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!