ناوی کتێب : سایەی قورئان (سوورەتی النحل)
نووسینی : د.عوسمان محەمەد غەریب
ئەم کتێبە تەفسیری سوورەتی (النحل)ە کە لە بەرنامەی (سایەی قورئان)
لەلایەن (د.عوسمان هەڵەبجەیی) پێشکەش کراوە پاشان کراوە بەم کتێبە بە پێزە، کە بە شێوازێکی جوان تەفسیری ئایەتەکان شیکراونەتەوە و چەندین بابەتی زانستی سەردەم باس کراون بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی مانای ئایەتەکان. شایەنی باسە زانایان دەربارەی (سوورەتی النحل) دەڵێن : ئەگەر قەڵەم و کاغەزێک بە دەستەوە بگریت و هەر نیعمەتێ بە خەیاڵتدا بێت بینووسیت، لە سورەتی (النحل) دا دەیدۆزیتەوە !!یاخود گەر سەیری سوورەتی (النحل) بکەیت و نیعمەتەکانی ناو ئەم سوورەتە بژمێریت، لە دواییدا لە دەرەوەی سوورەتی (النحل) سەیری بوونەوەر بکەیت، دەبینیت نیعمەتێک نییە لە بوونەوەردا هەبێت و لە سوورەتی (النحل) دا بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ئاماژەی پێ نەکرابێت، سبحان الله.