دلشاد کاوانی
ئەم ڕۆمانە بەشێوەو تەکنیکێکی تایبەت نووسراوە، پێشەکی و کۆتایی ڕۆمانەکە بە یەک دیمەن و دەست پێ دەکات و بە هەمان دیمەن کۆتایی دێ، ئەویش بە هەوڵی خۆکوژی و پاشگەز بوونەوەی نووسەری ڕۆمانەکە و کارەکتەر و پاڵەوانی سەرەکی گێڕەوەی ڕۆمانە کەیە. لەگەڵ پێشەکی دووەم هاوبەشە لە سەرجەم بەشەکانی تر، ڕۆمانەکە لە دوو بەشی سەرەکی لە ژێر ناوی پەتای دەنگ و چێژی خوێن و (18) بەشی بچووکی تر کە بە ژمارە و هەم بە سەردێڕی ڕووداوە گرنگەکان دەست پێدەکەن و خۆی لە (69، 390) وشە دەبینێتەوە.
ڕۆمانی بەڕێگاوە باسی ماڵباتی میرێک دەکات دوای لە دەستدانی دەسەڵات میر، نەوەکانی بە دوای گەڕانەوەی دەسەڵاتی میرایەتیەوەن، هەروەها لە ناو ڕووداوی ڕۆمانەکە باس لە بڵاو بوونەوەی پەتاییەک دەکات بەناوی پەتای قسەکردن و دواتر ئەم پەتایە دەبێتە هەوێنی سەرهەڵدانی شۆڕشێکی فکری و چینایەتی و کۆمەڵایەتی و داروخانی دوسەڵاتی ستامکاریە.
ناوی ڕۆمانی بەڕێگاوە بەمەست لە ئۆتۆمبیلەکی کۆنی شل و شۆقە کە بە ڕدەوام لە ڕۆیشتن دایەو هەرجارەو چەندین کارەکتەری نێو ڕۆمانەکەی هەڵدەگرێ، بە ڕێگا سەختەکان و ڕێچکۆکە تەسک و حاسێکاندا دەڕوات. ئەمەش مەبەست لە میژووی کوردە بە دریژایی میژوو بە شل و شۆقی لە ڕۆیشتن بەردەوامە و گەلەکەی بە هەر سەختی و چەرمەسەرییەک بێ دواجار دەگەیێنێتە دواین شوێنی مەبەست.
لە ڕێگای ئەو ڕۆمانە نووسەر باس لە نەخۆشییە دەرونییەکان و دیدگای فەلسەفی و ڕوانینە فکرییەکان بۆ ژیان دەکات، لە ئایدیاکان و تێگەیشتنە فەلسەفییەکان پشت بە فەلسەفەی فۆرمی ئەرستۆ و شەڕی دەسەڵاتی ماکیافیلی و شیکارییە دەروونییەکانی ئۆدیب و ئەلیکترا و نەرجسیەتی سیگمۆند فرۆید و نکرۆفیلیا و نکرۆفلوجیای سادیستی ئەریک فرۆم بەستراوە. کە بەشێکیان بوونەتە ناوی کارەکەتری سەرەکی نێو ڕۆماکەش، هەروەها باس لە عیرفان و تەصەووفی ئیسلامی و کاریگەریەکانی دەکات و پێکدانانی ئاینەکان و شارستانییەتە زۆرە ملێکان و تێکەڵ بوونی دەسەڵات و ئاین و مل ملانێی نێوان ئاینەکان دەکات، لە ڕێگای نەوەکانی میر کە پاڵەوانی ڕۆمانەکەن ئەویش میخۆی جوولەکە و شێمرازی موسڵمان و قۆیتاسی کریستیان و ئەلیکترای زەردەشتی دەخاتە ڕوو. ڕۆمانەکە بە زمانێکی سادەو کوردییەکی پاڕاوە نووسراوە، جگە لە ناوە زانستی و فکرییەکان کە (22) هامشی بۆ کراوە، لە کۆتایی ڕۆمانەکە فەرهەنگۆگێک بە مەبەستی زانین و ئاسان تێگەیشتن لە وشە و زاراوە ئیدیۆمەکان و زمان و شێوە زارەکان لە فەر هەنگۆگە کە (3830) سێ هەزار و سەت وچل و شەش وشەو تێدایە و ئەوەی بە گرنگ زانراەوە واتا و لێکدانەوی بۆ کراوە.
دەتوانین بڵێن ئەم ڕۆمانە بە یەکەم ڕۆمانی سادیستی کوردی خۆماڵی دێ کە ڕاستەوخۆ خوێن و کوشتن بەشێکی سەرەکی ڕۆمانەکە پێک دێنێ، دەتوانرێ بەشی یەکەم بە پەتا و نەخۆشی دیاری بکرێ، لەم بەشەدا کیشەکانی ناو ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە بەرەو ئاڵۆز بوون دەچن. لە بەشی دووەمیشی بە گرێ دەروونیەکان و خوو ئۆلفەت گرتن بە خوێن و تووش بون بە نە خۆشییە دەروونییەکانی وەک نکرۆفیلیا مەرگ دۆستی، نکرۆفلوجیا، درەندە بوون و سادیستی عاشق بوون و خوو گرتن بە ئازارو خوێن ڕشتن. لە کۆتایی ڕۆمانە کە ئاکامی پێکدادانەکان هەر هەموویان هەرەس دێنن پەشیمانی و گەڕانەوە بۆ ڕەچەڵکی مرۆڤ بوون کۆتایی ڕووداوەکەیە. ڕۆمانەکە باس لە چەند هەرێمێکی جیاواز دەکات و کە پێچەوانەی یەکترن و بە خەیاڵ و فانتازیا ڕازێدراوەتەوە، کە بەشێکی زۆری ڕۆمانکە پێک دەهێنێت جگە لەمە هەژاری و چەرمەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەتەواوی لە ناو ڕۆمانکە ڕەنگی داوەتەوە.
مەبەستی نووسەر…
مەبەستی نووسەر لە و ڕۆمانە بە هۆی زیاد بوونی دیاردەی کوشتن و تاوانکاری لە نێوان مرۆڤایەتی بە تایبەتی ئەو زینجیرە کوشتنانەی کە لە ساڵانی دوایی ڕووی لە کۆمەڵگای کوردی کردووە، نووسەر پێی وایە ئەمە تاوانی ئاسایی نیە بەڵکو جۆرێکە لە لاسیای کردنەوە و دووبارە بوونەوەی ئەو ڕێچکە و کوشتنانەی کە وەک هاتنی شەپۆڵی سۆشیال میدایی ئازاد و سەیر کردن و بیننیی سەرجەم دیمەنەکانی کوشتن و بڕینی سەرجەم دونیا و بە بێ چاودێری، مانەوی پاشخانی توندو تیژییەکانی داعش و ڕێکخراوە تووندڕەوەکانی تر کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر گەنجان و نەو جەوانانی کورد، بەمەش هەندێ تاوانی نائاسی لە دادگاکانی هەرێم تۆمار کراوون نا کرێ بە کوشتنی ئاسایی سەیر بکرێ وەک کوشتنی دایک و باوک برا و خێزان و خۆشەویستانی کەسی تاوانکار بە دەستی خۆیی و شێواندن و لێکردنەوی پارچەی جسەتە و کوشتنی خێزانی سێ چوار کەسی بە کۆمەڵ، کە هەر گیز لە پێشوودا لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا ڕووینەداوە. لەم ڕۆمانە بە ووردی لە سەر ئەم دەستە و گروپانە وەستاوە و بێ پەردە تاوانەکان و لێکەوتەکانی خراوەت ڕوو بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری شیاو جووڵاندنی هەستی خوێنەر بە دوورکەوتنەوە لە تاوان و تاوان کارانی خوێن.