دەزگای پەخش: فام
ئەم کتێبە (حەکایەتی کوردی) بەرهەمێکی ڕەسەن و دانسقەی نێو دونیای ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردییە، لەسەر زاری کوردانی پشت قەفقاز گێڕدراونەتەوە و لەلایەن ژنە ڕۆژهەڵاتناسی ڕووس خاتوو (م. ب. ڕوودینکۆ) لە ساڵی (1970) بە زمانی ڕووسی بڵاوکراوەتەوە. خۆی لە (62) دەقی حەکایەتدا دەبینێتەوە، لە جۆری حەکایەتی: گیانداران، ژیانی ڕۆژانە، جادوویی، کە هەر حەکایەتەتاموچێژی خۆی هەیە و سەرجەم سیما و خەسڵەتەکانی: بەهای کۆمەڵایەتی و ڕاستگۆیی و ئاشتەوایی میللەتی کوردیان لەخۆگرتووە، دونیایەکن لە پەند و ئامۆژگاری.