سە وەڕە سەیەک دووره
سەوەڕ واتە(سەگوەڕ) لەشەودا سەگ دەست دەکات بەوەڕین هەرسەگە و لەلای خۆیەوە دەست بەوەڕین دەکات، هەندێکیان وەڵامی یەکتری دەدەنەوه، هەندێجار واڕبوونەوە، قوڕاندنیشی تێ دەکەوێت، لەشەوانی ئاواییەکانی کوردستان و شاریش ئه و سەگوەڕه لەدوورەوە هەندێجار لەنزیکیشەوە هەیە و مرۆڤ لەگەڵیدا ئاشنابووە و بووە بەئیدیۆم بۆ دوو کەس کە ماوەی نێوانیان نزیک نەبێت و کۆک و تەبا نەبن و لە یەکترییەوه دوور بن، دەوترێت(سەوەڕە سەیەک دوورە- سەگوەڕە سەگێک دوورە) .[1]