فراوان کردنی بازنەی پەیوەندی لە بابەتی کوردی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی یەک خستنی هەرسێ کتێبی کوردی وگەڕانەوە بۆ کتێبەکەی ئیبراهیم باڵدار هەڵە باوەکانی چاپی تازە...
یەکەم هەنگاونانی مناڵ بۆ نێودنیای فێربون و و فێر کردنو بنیادنانی پەروەردەیەکی دروست بە پێویستیم زانی کەوا تیشک بخەمەسەرو تاوێک بدوێم لە بابەتی کوردیی لە قوناغی یەکەمی بنەڕەتی لەدیدوو بۆ چونەکانی خۆمەوە ئاشنای خوێنەری بکەم.
قوناغی یەکەم بنەڕەتی لەبازنەیی پەروەردە بونیادنانی کەسایەتی و بڕوابەخۆبوون لەلای قوتابی دێنێتە ئاراوە وەبە بناغەی قوناغەکانی تر دادەنرێ چونکە هەر لەیەکەم ساتی هاتنە ناو قوتابخانە ئاشنادەبێت بە ستافی قوتابخانەو درووست بوونی هاوڕێ و هاو پۆل و وەلەگەڵ ئەمانەشدا کۆمەڵێ پڕۆ گرامی تایبەت بەو قۆناغە ئامادەکراوو بۆ ئەو تازەو زەحمەتە، وە وەک هەر بابەتێکیتر باسەکەمان دەربارەی پڕۆگرامی کوردیە کەوا هەرلەسەرەتادا دەبێت بەپیتەکانی زمانی کوردی ئاشنابێت کەوا ئەو پیتانەکاتێک لێک دەدرێن ووشەبنیاد دەنێن وە لە پاش ئەویش دەبنەهۆدی دروست بوونی ڕستە، بۆیە وەک هەر تاکێکی کوردی پێویستە هەست بەو بەر پرسیاریەتیە بکاتە کەوا کام شێوازو کام ڕێگا زووتر دەمان گەیەنێت بە ڕەو ئامانج، هەتاوەکو کاریگەری باش لەلای قوتابی بە جێ بهێڵین ئەگەر بێتو باس لە کتێبی ئەلفو بێی کورودی بکەین کەوا بە باشترین و پەسەند ترین کتێب دەدەنرێت کە وا توانیویەتی بەشێکی گەورە لەژیانی ئێمەو ئەوانەی پێش ئێمەش دروست بکات کتێبی ئەلف و بێی کوردی ئیبراهیم باڵدار ئەو پڕۆگرامەیە چەندین نەوەی پێگەیاندووە و بۆ ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ وەک بابەتێکی بە پێز سەیر دەکرێ چونکە بە ڕونی بە شێوەیەکی یەک لە دوای یەک داڕێژراوە، ئەگەر هاتوو سەرنج بدەی بۆ مان دەر دەکەوێت کەوا وردەکاری زۆری تیایە وەک دەبینین هەر پیتێک کاتێک دەخوێنین لە دوبارە کروونەوە پیتی دوای ئەو بەژداری دەکات ئەمەش وادەکات کەوا قوتابی فێری خوێندنەوەببێت بە باشترین ڕێگا. بەڵام لە ڕووی چالاکییەوە زۆر لاواز بووە، وەهەروەها لە قۆناغەکانی ساڵانی ڕابردوو لەهەولێر بالدار دەخوێنرا لە سلێمانی وکەرکوک کتێبەکەی عبدللە محمد امین دەخوێندرا ئەمەش کێشەیەکی تربوو بۆ قوتابیان چونکە لە کاتێکا قوتابی بگواسترایەوە بۆ شارێکی تر کێشە دروست دەبوو لە بابەتی کوردی وە لەناوچەکانی دهۆک و ئاکرێ بەشێوەی بادینی دەخۆێندرا، وە هەروەها بۆ زیاتر ئاشناکردنی خۆێنەر باس لەکتێبی دووەممان دەکەین وەئەگەر هاتوو بەشێوەیەکی تر باس کە کتێبی دووەم بکەین ئەلفبێ (عبدللە محمد امین). وەک تێبینی دەکرێت کەوا زۆر لە کتێبی یەکەم نزیکە و تازەگەری تێدایە بەبەراورد کرد بۆمان دەر دەکەوێت کەوا لەهەمان کاتدا هەم توانای تێگەیشتنی لە پیتەکان دەبێت وە لەگەڵ ئەوەشدا چالاکی تێدایە بۆ قوتابی کەوا دەرفەت دەدات بە وروژاندی قوتابی، وە لەیەک کات مامۆستا دوو ئامانج لە قوتابی دەپێکێت هەم فێربوون هەم چالاکی بەڵام لەبەر ئەوەی وەک باسمانکرد لەهەر ناوچەو پڕۆگرامێک دەخوێندرا هەر لەبەر ئەمەش بوو کە وا وەزارەت بیر لە پڕۆگرامیک بکاتەوە کە لە هەموو یەک پرۆگرام بێت ئەویش پرۆگرامی خوێندنی کوردی سمۆرە یە کە لەلایەن لێژنەی پەروەردە دانراوەو پەسەند کراوە کە ئێستا دەخوێندرێت. بەرای زۆربەی شارەزایانی زمان ئەم پڕۆگرامە تا ڕادەی 80٪ سەرکەوتنی بە دەست هێناوە وە قا بیلی دەستکاری کردنیشە. ئەم پڕۆگرامە تازە چەسپاوەو نازانم ئایا دەگۆڕێت یان نا.بەڵام پسپۆڕانی ئەم بوارە لەهەموو لایەکەوە لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بۆ دەکەن ٫ بەبۆ چونی هەندێک پەسەندە بۆ فێربوون، بە پێچەوانەشەوە، هەرچەندە لە ساڵی 2014 بۆتە پڕۆ گرامێک کەوا لەهەموو شارەکان و گوندەکانی کوردستان دەخوێنرێت و پەسەند کراوە، وە لە دیدو بۆ چونی مندا وەک کتێبێکی چاڵاکی دەیبینم بۆ نوسین نەک فێربوون چونکە وەک دەبینین قوتابی چالاک دەکات لەنوسین وەکۆمەڵێک وێنەی تێدایە کەوا کاتێک باس لەوشەیەک دەکات لەگەڵ ژینگەی قوتابیدا دەگونجێ وە ئەمەش وادەکات کەوا قوتابی هەرزوو لە بابەتەکە بگات وەک وێنە بەڵام ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێ کەوا قوتابی توانای لەبەر کردنی بابەتەکەی هەبێت نەک فێر بوون لێی واتا بە وێنەکان دەزانێت کەوا بابەتەکە باس لە چی دەکات لەگەڵ ئەوەشدا وشەیەکی تر بە قوتابی دەناسێنێ کەوا قوتابی بەو ووشە یە ئاشنا نەبووە. وە لەگەڵ ئەوەشدا دەخوێنرێت، هەموو ئەمانەی خستمە ڕوو بۆبەرەو پێش بردنی ئاستی قوتابیان بوو بەو هیوایەم زانیاریەکانم بەدروستی گەیاندبێت وە هەوڵبدەین لە هەرسێ پڕۆ گرام پڕۆ گرامێک دروست بکەین کەوا بتوانین لەگەڵ جیهانی ئەمڕۆ بیگونجێنین و بەباشترین شێوە.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 3,314 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!