وێنەی دەروازەی یەکەمین قوتابخانە لە #کفری# لە ساڵی 1919 سێ خوێندکار لە پێشی ڕاوەستاون نازانم کێن بەڵام لە پشتیانەوە بە خەتێکی نوسخی گەورە نووسراوە (مدرسة کفري الاولی)، شوێنی قوتابخانەکەش بەرامبەر مزگەوتی خانەقایە کە شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی لە ناوەراستی سەدەی نۆزدە درووستی کردووە.