هەولێرەماست
هەتا گوند بەهەڕمێن و ئاوەدان بون ترومبێل کەم و قەلیل تەنیاپەستی سۆر و عەوللا مەرەگەو برایم باول وگوێدرێژو هێستر وبارگیر هۆکاری گواستنەوە هاتنەشارو چونەوە گوند بون
باشترین و خۆشترین دیاری دەشتەکیەکان بۆ خزم و کەسە شارستان و شارنشینەکان جامەماستەکی بۆنسۆی سەربەسەرتوی بە خامەکی سپی وقەسەڵ یا شینەگیای بەهارێ داپۆشراو بو
خۆ ئەگەر خزمەشارستانەکە مەئمورێکی کاربەدەست با دیاریەکە تەرەقەی دەکرد سەرکە پەنیر یا قاپەسەرتوەکیشی لەگەڵ دەبو
ماستی هەولێرێ بەناوبانگترین ماست بو ڕۆژانە لەگەراجی بەغداێێ لەتەنیشت مەتعەم فەجری بەرامبەر قاوەخانەی عەبۆی دەیان تەنەکە ماست لە سندوقی ترومبێلی مارسدیسە حنچەکانی خەت و نێرینەکان باردەکرا و بەرەو خواروو بەغدا شۆڕ دەکراوە
بەغداييه جسن و ڕەسەنەکان ئەوکاتی کەوەکی ئێستا نەبو بویتە شیوی حەمەشێتی هەمو نەوعەکی بێ ئەسڵ و فەسڵی تێدادەبینیەوە ئەوانی خانەدان و نەجیب زادەکان زۆریان حەز لە ماستی هەولێرێ بو
ئەوکاتی چەند دوکانێکی ماستفرۆشی کورد لە بەغداێێ ماست و پەنیریان دەفرۆشت و بەناوبانگ بون یەکیان بەرامبەر وەزارەتی دیفاع بو له وەزارەتەکە لەلای هەولێریان بەناوبانگتربو
خۆشەویستان ئەم وێنەی خوارەوە ڕیکلام و پرۆپاگەندەی یەکێک لەو ماستفرۆشە هەولێریانەی بەغدای ئەوکاتیە
بزانن پارەی عيراقی چەند بەقیمەت بوە کیلۆی ماستی بەچەند بوە !
بەداخەوە ئێستا نەگوندو دەشتەکی وەک جاران ماون نەماستی مەڕی ئەسڵی نەمەڕە حەمدانیە دونگ شۆڕەکان ماون
ماستی ئێرانی و تورکی و ماستە تۆزو ساختە خۆماڵیەکە جێی ماستە مەڕە تامسۆیە سەربەسەرتوەکەی جارانی گرتیتەوە
یادی بەخێر هەولێرە ماستەکەی جاران ئێستا هیچ بەروبوم و دەستکردێکی خۆمانم بەرچاو ناکەوی تا بەبەژن و باڵای دا هەڵبدەم.
نوسینی :عبدالباسط فەرهادی[1]