حەمەقەدۆی موسڵ.
بازرگانێکی گەورە وبەناوبانگی شاری موسڵ بووە،
قارونی ناوچەکە بووە، دەوڵەمەندی وو پارەداریی بەئەودا دەناسرایەوە، بەجۆرێک هەچیەکی بیویستایە بەهەر نرخێک بوایە دەیتوانی بیکڕێ.
حەمە قەدۆ کێیە؟؟!
حەمە قەدۆ لە بنەچەدا کوردی شاری موسڵ بووە هەندێکیش پێیان وایە خەڵکی شاری سلێمانیی بوون و دواتر باوباپیریان کۆچیان کردووە بۆ شاری موسڵ و لەوێ نیشتەجێ بوون.
(حەمە قەدۆ) ناوی(محەمەد عەبدولقادر)ە،
(محەمەد) بووە بە (حەمە) و (عەبدولقادر)یش بووە بە (قادر-قالە-قەدۆ) تا ئێستاش لە هەندێک شوێن وشەی قادر کورت دەکەنەوە بۆ (قەدۆ)یان(قادرۆک).
بە نموونە لەلای شەبەکەکان بەقادر دەوترێت قەدۆ.
عەرەبەکان، بۆ ئەوەی نەڵێن کوردە، دەڵێن ناوی(عەبدوڵلا چەلەبی کوڕی محمد کوڕی عەبدولقادرە)!
لە ڕاستییدا (عەبدوڵڵا) کوڕی (حەمە قەدۆ)یە و ئەو کوڕە و کوڕێکی دیکەشی هەبووە بە ناوی (سولەیمان)ەوەیە.
وشەی (قەدۆ) نازناوی هەموو بنەماڵەییەکەیەتی.
خواردن و خواردنەوەی تایبەت بەخۆیان هەبووە بەیانیان شیری فرێشی ئەو مانگا هۆڵندیانەیان خواردووە کە لەحەوشەی خۆیان بەخێویان کردوە، خاوەنی چەندنین باخی پرتەقاڵی گەورە بون لەدیالە.
ڕایەڵەی بازرگانیی هەبووە لە ناوچەکانی ئێستای کوردستان و عێراق و سوریا هەتا وڵاتانی ئەوروپا و هیندش خوری و پێست و کەرەستەی جوانکاری و ئەسپ و مازوویان هاوردەی دەکرد.
ساڵی 1919بۆیەکەم جار ئۆتۆمبێلیان بردۆتە شاری موسڵ کە دەوترێ لەجۆری فۆرت بوە.
دەوترێ ڕاستگۆ دەست پاک بون لەمامەڵە،
بەو شێوەیە خۆشەویستی خەڵکی موسڵمان بەدەست هێنابوو، سەرەڕای دەوڵەمەندیان زۆر سادە خاکەڕابوون.
(محمد قەدۆ) جێدەستی دیارە لەبیناکردن و ئاواکردندا، مزگەوتێکی لە ساڵی 1880م لە گەڕەکی مەیدانی شاری موسڵ درووست کردووە. بەداخەوە داعش2015 مزگەوتەکەی تەقاندەوە. هەروەها خانێکیشی لە موسڵ درووست کردووە کە هەر بە (خانی حەمە قەدۆ) ناسراوە.
.
قەدۆ خوشکی قائد فەیلقی دوو (سالح زەکی بەگی توفیق ئاغا) هێناوەو لەساڵی 1870کۆچی دوای کردوە.
محمدی کوڕیشی ساڵی 1920 کۆچی دوایی کردووە
خێزانی حەمە قەدۆ زەکیەخان تا سالی حەفتاکانیش له بەغداد ژیاوە لە گەرەکی ئەعزمیە شەش خانوویان هەبوو لەناو شورایەک دروستکرابوو.
ئیستا زوربەیان لە ئەمریکا نیشتەجێن ولەوێ دەژین.[1]