لە نوسینی: ئەیوب عەنەبی
ساڵی(2001/2002) لەئەڵمانیا شاری نۆرنبێرگ بووم.
شەوی بیست وحەوتی ڕەمەزان برادەرێکی هەورامی زەنگی بۆکردم و گووتی:
ئەمشەو وەرە بۆمزگەوت.
گوتم کام مزگەوت ؟
گوتی ئەوەی تورک و عەرەبەکان.
لەجادەی (هێسەشتراسە).
گوتم خێرە بۆچی بێم ؟
گوتی شەوی تاکی ڕەمەزانە و هەشت کورد لێرەین تۆیش بێیت دەبین بە نۆ کەس.
گوتم ئێ وابووین بەنۆکەس... چی بکەین ؟
گوتی مامۆستا (محەمەد عوبید) (خەتیبی مزگەوت) لەگەڵمانەو قسەئەکەین.
ئێمە پێمانخۆشە بێیت بۆلامان گفتوگۆیەکی لەسەر دین و نەتەوە بکەین. ئێمەیش تۆمان بەباشزانی بۆ ئەو دانیشتنە
گوتم...
من ئیتر لەکۆڕی عەرەب و تورکدا دانانیشم و ئەوان باسی خودام بۆ بکەن..
گوتی گفتوگۆدەکەین و پێویستە کەسێکی شارەزای لەگەڵ دابنیشێ و ئێمە نەشارەزایی باشمان هەیە نەزمانی عەرەبیشمان ئەوەندەیە بەشی گفتوگۆ بکات.
عەرەبیزانێکمان تێدایە تەنها زمان دەزانێ...
ئەگەر لەبەر خاتری ئێمەیش بووە وەرە.
منیش دڵم نەشکاندو چووم.
شەو پاش یەک بوو دادەنیشتن تا پارشێو..
سفرەی نایلۆنی درێژیان ڕاخستبوو.
پەنیرو زەیتوون و نان و ماست و ئاوا بابەتی شیرەمەنی دانرابوون و شتە باشەکان لەدەوورووبەری ئوستاد (محمد) دانرابوون و منیش بەڕێککەوت لەتەنیشتی مەلا جێگام گرت.
ئوستاد (محمد عوبید).
خەڵکی میسرە و دەرچووی زانکۆی ئەزهەرە و مامۆستای ئەزهەربووە و پاشان لەگەڵ گرووپە جیهادییەکان چەکی هەڵگرتووە و دژی ئیسرائیل شەڕی کردووە و بریندار کراوە.
بۆ چارەسەر هێناویانە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ داوای پەناهەندەیی کردووە و ڕەگەزنامەی ئەڵمانی پێدراوە.
مەلاو گوتاربێژی مزگەوتی (هێسەشتراسە)ی نۆرنبێرگ بوو.
پاش چاک و چۆنی گەرم و بەخێر هاتن.
عەفان #تەوێڵە#یی گوتی ئوستاد محمد ئەوە کاک ئەیووبە خەڵکی #هەڵەبجە#یەو عەرەبییەکەی باشەو دەتوانی چ پرسیاریکت هەیە بیکەی...
گوتی برادەران باسیان کردووی ماشەڵات لێبێ..
ئیتر هیچ لەسەر شاری هەڵەبجە و کارەساتی هەڵەبجە نەڕۆی. چون کاری پێی نەبوو.....
گوتم من جەنابت باش دەناسم کەدەرچووی ئەزهەری و موعیدیش بوویت و لەگروپی حەماس شەڕت کردووە و بەبرینداری هاتوویە ئاڵمان...
ئەو ئەیویست من وەک و هەرکوردێکی نوێژکەری دەستەمۆ و ملکەچی زمان و پرۆگرامی عەرەبی بەکار بهێنێ...
منیش دەمویست لەپێشچاوی کوردەکان.. ڕووی ڕاستەقینەی ئەو ئیمام و خەتییبە دەربخەم کەنموونەیەکی زیندووی هموو ئیمام و خەتییبە عەرەبەکانی ئیسلامە بەرانبەر بەکوردو خاکی کوردستان.
گوتم ئوستاد بەپێی ئەو باکگراوندەی ئێوە هەتانە سیاسی و دینی و سەربازی و هەژدەساڵیشە لەوڵاتی ئەڵمانیای پڕ دیموکراسییدان.
ڕای جەنابت چییە بەرانبەر بەکورد و کوردستان ؟
گوتی... ماشەڵڵا کوردەکان نوێژکەر و قورئانخوێنی باشن. لەسەر حانووت هاوکارییمان دەکەن بۆ شتفرۆشتن و کتێبفرۆشتن و ڕۆژانی جومعەیش پارەی خێر زۆر دەدەن بۆ براکانمان لەغەززە و شیشیان و ئەفغانستان.
گوتم ئوستاد...
ئەوە وەڵامی مەلایەکی عەوام بوو.
من پرسیارم لەمەلایەکی سیاسی سەربازی دەرچووی ئەزهەر کرد ؟
گوتم...
ڕای تۆ چییە لەسەر کورد و کوردستان و درووستبوونی دەوڵەتی کوردی ؟
مەلا دەیویست خۆی لابدات و وەک ئەوەی بارەکەی ڕەشکەکابێت. هەرخۆی بەپەرژین و زریسک دا بدات..
گوتی :
هەموو چاوەڕووانی ئێمە ئەوەیە.. لەناو کورد سەڵاحەدینێکتان تێدا هەڵبکەوێت و قودسمان بۆڕزگار بکات..
گوتم ئوستاد.
پرسیارەکەی من لەکوێ و وەڵامەکەی تۆ لەکوێ.. ؟
بۆخۆت لادەدەی لەوەڵام؟
گوتی :
ئەگەر دەوڵەتێکی ئیسلامی درووست ببێت.ئیتر گشتمان وەک برا تێیدا دەژین و پێویستتان بەدەوڵەت نابێت.
گوتم. ئەی زمانی ڕەسمی چیی دەبێت ؟
گوتی عەرەبی..
گوتم بۆچی ؟
گوتی لەبەرئەوەی زمانی قورئانە و لەبەهەشتیش زمان هەر عەرەبییە.
ئەی زمانی کوردی ئێمە ؟
گوتی..
دەتوانن لەناو ماڵەکانی خۆتان قسەی پێبکەن..
گوتم مەلا. تۆ میسریت. زمانی خۆت هەیە. وڵاتت هەیە پاسپۆرتت هەیە و بیست و دوو دەوڵەتی عەرەبییتان هەیە...
بۆ ئێوە ڕەوایە دەوڵەتتان هەبێت...
ئەی بۆچی بەئێمەی ڕەوانابیینن تەنها دەوڵەتێکمان هەبێت ؟
ئەی خۆتان ناڵێن..
[لایٶمن احدکم حتی یحب لاخیە ما یحب لنفسە ]
ئەگگەر ئێوە.. ئێمە بەبرای خۆتان دەزانن با ئێمەیش دەوڵەتی کوردییمان هەبێت.. خۆ دونیا خەراپ نابێت...
مەلا گوتی دەوڵەتی کوردی دەبێتە کێشە و عێراق و سوریا تێکدەچن..
گوتم ها مەلا جیاوازی تۆو بەعسییەک و قەومییەک هیچ نییە..
تەنها ئەوەیە ئێوە ڕیشتان هەیەو پارەی مزگەوت بۆ ئیرهاب کۆدەکەنەوە..
مەلا ڕەنگی تێکچوو.
گوتم گوێبگرە مەلا....
ئەوانەی جەنابت گوتتن هەموویان لەمێشکێکی عرووبی دێتەدەرێ.
هەرگیز چاوەڕوان مەبە لەناو کورد دەبەنگێک هەڵکەوێت و بێت قودس بۆئێوە ڕزگار بکات و ئێوەیش هەمووساڵێک ئێمە ئەنفال بکەن و کیمیایی بارانمان بکەن.
ئەوزمانەی ئێوەیش کەگوایا زمانی دەوڵەت و بەهەشتە لەلای من هیچ نییە جگە زمانی داگیرکەر (ئیستیعمار)
سەبارەت بە قودسیش.
بەپێی تەورات و ئینجیل و هەموو سەرچاوە مێژووییەکان.
قودس خاکی یەهوودییەو ئەوان پاش ئاوارەبوونی زیاد لەدووهەزار ساڵ گەڕاونەتەوە سەر خاکی باب و باپیری خۆیان.
ئێوەی عەرەب بەناوی ئیسلامەوە داگیرتان کرووە.
ئێوە داگیرکەرن هەروەک چۆن کوردستانتان داگیر کردووە.
ئوستاد عوبێت تتت.. ڕەنگ بەڕوویەوە نەماو پڵتۆکت لێبدایە دەتەقی..
گوتی یانێ تۆ قودس بەهی ئیسلام نازانی ؟
گوتم نەخێر قودس هی عەرەب نییە..
هی یەهوودییە.
گوتی جا ئەوە ڕای تۆیە بۆچی دێیە مزگەوت ؟
گوتم یەکەم...
لەبەرخاتری ئەوکوردانە هاتووم کەئێوەیان باش پێبناسێنم.
دووهەم ئەم بینایە ئێوە کردووتانە بەمزگەوت. پێشان جێگای لەشفرۆشی بووە...
دەتەوێ کێ بخەڵەتێنی ؟
کاک حەمە ساڵەی #شارەزوور#ی گوتی..
ئەمە تەڵاقی بێت. هەتا من مابم لەپشت سەری عەرەب و تورکەوە نوێژ ناکەم.
خۆ مەلاکەیان لەتیرۆریستەکانیان سەگ و سەگباب ترن.
بەرگری کردن لەفەلەستین لەلایەن کوردەوە
جۆرێکە لەجاشێتی گێلانەو نەزانانە.
ئەگینا لەهەموو شۆڕشەکانی کورددا فەلەستینی لەگەڵ بەعسییەکان دەهاتن بۆ کورد کوشتن و داگیرکردنی ماڵی کورد لە#کەرکووک#.
یاسر عەرەفاتی تۆپیو پاش کیمیایی بارانی هەڵەبجە
نێوچەوانی سەدامی گۆڕبەگۆڕی ماچ کرد..
بێمێشکییە ڕزگارکردنی گورگی عەرەب بەناوی دینەوە
کورد دەبێ نەتەوی بێت.
بیر و گوفتارو کرداری.
بۆ بەرژەوەندی خاک و خەڵکی کوردستان بێت.
دروود بۆگیانی ئەوپێشمەرگەیەی بەدەستی #داعش#ی ئیسلامی شەهیدکرا.
نەفرەت لەداعش و هەمووتیرۆرستان[1]
نەفرەت لەهەردینێک زمانی لێکتێگەیشتنی نەبێت و پەنا بۆ کوشتن و ماڵوێرانی خەڵک دەبات.