نووسەر: عەبدولخالق عومەر
ئەو دەمەی لاوێکی خاس و جوان بوین..ئەیانوت چاویلکەیەک هەیە کاتێ لەچاوی ئەکەی هەمو کەسێ بەڕوتی ئەبینی..
ڕیکلامەکە هێندە گەورەو کاریگەر بوو هەموان
بڕوایان بەوە ئەکردو خولیایان بو ئەگەر بۆ جارێکیش بێ لەچاوی بکەن..
ئەگەر لە مێژوی دروست بون و گەشەسەندنی سیماو جۆرەکانی چاویلکە ورد ببینەوە ئەبینین کە...
یەکەمین شێوازی چاویلکە مێژووەکەی بۆ چوار هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. کلتورەکانن پێویستیان بووە بۆ ئەوەی بیگونجێنن بۆ کەشوهەوایانەی کە بەفراوی بوون پارێزەری چاوی دروست کرد، و ئەوان دروست کرابووون لە ئێسک و پیستی ئاژەڵ. درزی بچوکیان هەبوو بۆ ئەوەی خەڵک بتوانێت ببینێت، بەڵام بەبێ هاوێنە.
یەکەمین یاریدەدەری بینین پێی دەگوترا کەڤری خوێندنەوە و زیاتر لە 1000 ساڵ لەمەوبەر داهێنراوە. ڕوون نییە کێبوو ئەوەی یەکەم چاویلکەکەی دا هێنا، بەڵام زۆربەی خەڵک دەیگەڕێننەوە بۆ ئیتاڵیەکان. دانە کۆنەکەی چاویلکەکان پێیان دەگوترا دیمەنە بزماریەکان. دوو چاویلکەی گەورەکردن بوون کە بەیەکەوە ڕاگیر کرا بوون بەسەر لوتەوە.
هەندێک کاتی خایاند تا چاویلکەکان ڕاگیر بکرێن بە بێ کەم و کورتی. لە ڕاستیدا دەسک (لایان) نەبوو، هەروەها پێیان دەگوترا لاجانگ یان باڵ، تاکو نزیک سەدەی 17. تایبەتمەندی جووت قەراغی چاویلکەی هاوچەرخ کە هاوێنەی ڕاستکەر لە خۆ دەگرێ، پردێک کە قەراغەکان دەلکێنێ بە یەکەوە، لاکان کە لە پشت گوێیەکانن، لاکانی بەستراو بە چوارچێوەکانەوە ڕاگیر دەکات، و لە هەندێک چاویلکەدا، جووت سەرەکانی لاجانگێک گونجاوە بۆ پشت گوێ،
با بێینەوە سەر باسەکەی خۆمان..هەبو ئەیوت ئەبێ لەکوێ ئەو چاویلکە سیحریەم دەست کەوێت.هەبو ئەیوت ئەبێ ڕەنگی پێستەکەش وەک خۆی نیشان بدات..زۆرێکیش هەرنەیاندەویست لەچاوی بکەن و تەنانەت خۆیان لەو کەسانەش ئەپاراست کەچاویلکەیەکی جیاوازی لەچاوبوایە نەکا ئەوە ئەو چاویلکەیە بێت کە بەڕوتی ئەچیتە پێش چاوی.هەبو ئەیوت ئەبێ نرخی ئەو چاویلکەیە چەندبێ هەزاردیناری سویسری ئەوکاتە یازیاتر..بەلام بەڕای من نرخەکەی هەر چەندێ بێ ناگاتەوە بە نرخی چاویلکەکەی (مەهاتما غاندی) چونکە چاویلکە بەناوبانگەکەی مەهاتما گاندی لە زیادکردنێکدا لە لەندەن بە پارەیەکی زۆر فرۆشرا.
ئەو چاویلکەیە کە مەهاتما گاندی ڕێبەری سەربەخۆیی هندستان بەکاری دەهێنا و لە ئاڵتوون بووە لە بەریتانیا خرایە زیادکردنێک و بە بڕی 340 هەزار دۆلار فرۆشرا.
ئەو چاویلکەیە لە لایەن گاندی بە خزمێکی ئەو فرۆشیارە درابوو.
گاندی لە سەردەمی ئیشکردنی لە کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم لە ئەفریقای باشور ئەو چاویلکەی بەکار دەهێنا.
دەڵێن فرۆشیارەکە سەرەتا ویستی ئەوەی هەبووە کە چاویلکەکە فڕێ بدات، لە بەر ئەوەی کە بە شتێکی بێ بایەخی زانیبوو
لێرەدا ئەمەوێ گرنگیەکی زۆر بدەم بەجۆرو سودی چاویلکە..
نابیناکان بەهۆی چاویلکەی هاوێنە تۆخەوە ڕواڵەتی چاویان ئەشارنەوە..ئەوانەی کێشەی لاوازی بینینیان هەیە بەهۆی چاویلکەی هاوێنە زەڕەبینەوە خۆیان لەکێشەکانی خوێندنەوەو شۆفێری و بینینی بەرامبەو سەرجەم ئەو ئیش و کارانەی بەچاو ئەنجام ئەدرێن ڕزگار ئەکەن..
تۆ بڵێی ئەوچاویلکە سیحریە هاوێنەکەی چ ڕەنگێ بێ چ جۆرێ بێ..هەبو ئەیوت ئەگەر لەچاوی بکەم لەوانەیە لەهۆش خۆم بچم.هەبو ئەیوت تۆ بڵێی ئەو چاویلکەیەش وەک چاویلکەکانی تر ئەکەر دەمامک ببەستین هاوێنەکانی هەڵم بکات؟
دەمامک لە زۆر دوژمنی نەبینراو دەتپارێزێت لەناویاندا ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بۆ ئەوانەی چاویلکە لە چاو دەکەن، تووشی گرفتی لێڵبونی چاویلکەکانیان دەبن بەهۆی هەڵمی هەناسەیانەوە.
بۆچی چاویلکە هەڵمدەکات؟
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە جۆرناڵی زانستیی The Annals of The Royal College of Surgeons of England
بڵاوبووەتەوە، دەمامک ئاراستەی هەناسەی دراوەدەگۆڕێت
بەرەو سەرەوە.کاتێکی ئەو ئاو و شێیەی لە هەناسە گەرمەکەدا هەیە و بەرەو سەرەوە و ژێر چاویلەکە دەڕوات، دەکەوێتە سەر ڕووی ناوەوە چاویلکە ساردەکە، دڵۆپی بچووک بچووک لەسەر ڕووی ناوەوەی چاویلەکەکە دروستدەکەن، ئەوەش ڕووناکیی پەرتدەکات و بینین ئاستەمدەکات.
چارەسەرێکی ئاسان و کردەیی
لە توێژینەوەیەکدا کە لە جۆرناڵی زانستی The Annals of The Royal College of Surgeons of England بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە هەڵکێشانی چاویلکەکەت لەسابووناو ئەو دیاردەیە کەمدەکاتەوە.
ئەوان دەڵێن چاویلکەکە لە سابووناو هەڵبکێشە و پاشان دایبنێ تاوەکوو وشک دەببێتەوە، ئەمە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕێگە لە لێڵبوونی چاوویلکەکەد دەگرێت.
چۆن سابووناو ڕێگا لە هەڵمکردنی چاویلکەکە دەگرێت؟
سابووناوەکە چینێکی تەنک لەسەر ڕووی ناوەوەی چاویلکەکە بەجێدەهێڵێ کە بەپێی یاساکانی فیزیا ڕووکشان کەمدەکاتەوە و ڕێگا لە گەردەکانی ئاو دەگرێت بەشێوەیەک لەسەر ڕووەکە بیشن کە ببنەهۆی پەرتکردنی شەپۆلەکانی ڕووناکی..
بمبورن لە باسەکەمان دەرچوین..بابێینەوە سەر چاویلکە سیحریەکە..بەڕای من مرۆڤەکان پێویستیان بە جۆرە چاویلکەیە نیە تا خەڵکان بە ڕوتی ببینن چونکە بەشێکی زۆر لەخەڵک لە ئەزەلەوە دوو چاوی سیحراویان پێوەیە کەبە ویستی خۆیان مرۆڤەکان ئەبینن.ئیتر وەک تاقیگایەک ئەیانخەنە ژێر دووچاوەکانیانەوە بگرە نەک بەڕوتی تەنانەت جۆرەها لێکۆڵینەوەی نەشیاو و شیاویشی بۆ ئەنجام ئەدەن بیانەوێت بەکام جۆرو شێوازەی خۆیان مەبەستیانە ئاوا نمایشی کۆمەڵگاشی ئەدەن و بەچاویان خوێندنەوەیان بۆ ئەکەن نەک بە ئەقڵ و هۆش..ئەو مرۆڤە دەرون نەخۆشانە هێندەی کۆمپانیای (ئەپڵ)یش ناتوانن چاویلکەیەک دروست بکەن.
ساڵی 2018 کۆمپانیا ئەپڵ ئاماژەی بەوە کرد، لە ساڵی 2020 ئەو چاویلکەیە بڵاودەکرێتەوە کە بە تەکنیکی ڕاستی دروستکراو کاردەکات، بەڵام بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڕێگربووە لەوەی بەشێکی زۆری پێداویستییەکان بۆ دروستکردنی بچێتە چین، ئەمە جگە لەوەی ڕێژەی فرۆشتن لە کۆمپانیاکە بەهەمان هۆکار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئەو چاویلکەیە وێنە کۆمپیتەرییەکان لەبەردەم چاودا دەکاتە ڕاستی، بەجۆرێک کاریگەری لەسەر مێشک دروست دەکات و هەڵیدەخڵەتێنێت، وا هەست دەکات چۆتە ناو وێنە و ڤیدیۆ کۆمپیتەر