رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید لە ئۆکتۆبەری 2012 دامەزراوە
یەکێکە لە چالاکترین ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید لە کوردستان
ئەندامی چەندین کەمپەینی جیهانییە لە بوارەکانی جەنگ, دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی, چەکی کیمیاوی , چەکی زیرەک و چەکی کۆکوژ, مافی مرۆڤ
ئەندامی چەندین تۆڕی کوردستانی و جیهانییە لە بوارەکانی کاری خۆیدا
لە بوارەکانی خۆیدا سەدان چالاکی جۆراوجۆری ئینجامداوە, لە کۆنفرانس و گردبوونەوەو ناساندنی پرسی جینۆساید
مەدالیای زێڕینی بەخشیووە بە کۆچکردوو مام قادر عومەر خاوەرەکەی شاری سەردەشت
بەرواری تۆمارکردنی ڕێکخراو:6-3-2013 لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
دەتوانن لە پەیجەکەی چالاکییەکانی ببینن:
https://www.facebook.com/kurdistangenocide