بەڕێوەبەری پەروەردەی #کەرکووک# لەسەر ئاڵای کوردستان هەڕەشە دەکات....
ئەمڕۆ لەیەکەم ڕۆژی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەکەرکووک 1/11/2021 مامۆستایانی قوتابخانەی عەلی مەردان مەراسیمێک سازدەکەن و #ئاڵای کوردستان# هەڵدەکەن، دوابەدوای مەراسیمەکە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک هەڕەشەی سزادانی مامۆستا (تەها مجید) بەڕێوەبەری قوتابخانەی عەلی مەردان دەکات و هەر ئەمڕۆ هێزێکی سەربە ئاسایشی نشتیمانی (امن الوطني) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بەمەبەستی دەستگیرکردنی، بەڵام مامۆستا تەها پێش گەیشتنی هێزەکە خۆشبەختانە شاری کەرکووک بە جێدەهێڵێت.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,587 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!