تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە...
گردی حەسەنلو، مێژووی خۆشەویستی هەزاران ساڵە لە کوردستان:
گردی حەسەنلو گردێکی شوێنەوارییە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی کوردستانەوە بە دووری 85کم لە باشووری شاری (ورمێ)، لە سەر ئەو شەقامەی کەلەورمێوە دەچێت بۆ نەغەدەو شنۆ، بە دووری 3کم لە تەنیشت ئەو شەقامەوە. شێوەی گردێکی ئەندازەیی بەرزە لە ناوەڕستی دەشتاییەکە هەڵکەوتووە کە کۆنترین چینەکانی بۆ 6000 ساڵ بەرلەزاین دەگەڕێتەوە. ئەم گردە لەگەڵ ئەوەی ناوچەیەکی سەرنج ڕاکێشەو چەندین پارچەی شوێنەواری گرنگی تیادا دۆزراوەتەوە بەڵام یەکێک لەهەرە سەرنج ڕاکێشترین دۆزینەوەکانی بریتی بوو لە ئسک و پروسکی تەواوەتی دوو مرۆڤ لە یەکێک لە چاڵەکانیدا بەیەکەوە نێژرابوون کە لە کاتی گیانلەدەستدانیاندا باواشیان کردبوو بەیەکدیداو ماچی یەکیان کردبوو، ئەم دۆزینەوەیەش تا ئەمڕۆ دانگدانەوەی هەیەو زۆرکات وەک دروشمی خۆشەویستی تەماشا دەکرێت لەلایەن شوێنەوار ناسەکانو ماڵپەڕو گۆڤارە شارستانی و شوێنەوارییەکانی جیهانەوە. کە بە (Hassanlu empbrace) یاخود (Hassanlu kiss) واتە باوەشی حەسەنلو یاخود ماچی حەسەنلو دەناسرێت.[1]