لیستی پاشا سۆمەریەکان
the sumerian king list
ئەم لیستە ناوی پاشاکانی (دۆڵی دووڕوبار) ی تێدایە کە لە کۆنترین سەردەمەکانەوە دەستپێدەکات تا کۆتای سەردەمی (بنەماڵەی ئیسن) سۆمەریەکان پاشاکانی خۆیان دابەش کردووە بۆ دووبەش ئەو بۆشاییەش کە دروست بووە لە نێوانیان کە کردوونی بە دووبەشەوە ڕووداوی لافاوەکە بووە، یەکەم ئەوانەی کە پێش لافاوەکە فەرمانڕەوای سۆمەریەکانیان کردووە کە ژمارەیان (8) هەشت پاشا بووە لە پێنج شاری سۆمەریدا فەرمانڕەوا بوون هەریەک لەم پاشایانە چەند ساڵێکی خەیاڵی فەرمانڕەواییان کردووە کە بە هەر هەشتیان (241200) ساڵی فەرمانڕەواییە1)، لیستی پاشا سۆمەریەکان بۆمان دەگێڕێتەوە کە پاشایەتی بۆ یەکەمجار لە ئاسمانەوە بۆ شاری (ئەریدۆ) هاتووەتە خوارەوە، کە بۆ یەکەمجار پاشا (ئالولیم)alulim بۆماوەی (28800) ساڵ فەرمانڕەوا بووە وە دوای ئەو (ئەلگار) alagar کە بۆماوەی (36000) ساڵ فەرمانڕەوا بووە، بە هەردووکیانەوە ماوەی(64800) ساڵ فەرمانڕەوا بوون، دوای ئەوە پاشایەتی گوێزرایەوە بۆ شاری (بادتبیرا) کە پاشا (ئینمنلو-ئانا) en-men-lu-anna بۆ ماوەی (43200) ساڵ وە دوای ئەو پاشا (ئینمنگال-ئانا) en-men-gal-annaبۆ ماوە (28800) ساڵ وە دوای ئەو پاشا دموزی (تەموز) بۆ ماوەی (36000) ساڵ فەرمانڕەوا بوون، کە بە کۆی هەر سێکیان (108000) ساڵی فەرمانڕەوای بووە، وە دوای ئەو پاشایەتی گوێزرایەوە بۆ شاری (لاراک) larak لە شاری لاراک تەنها پاشا (ئینسیپادزی- ئانا)en-sipad-zi-anna بۆ ماوەی (28800) هەزار ساڵ فەرمانڕەوای کردووە، لە دوای ئەوە پاشایەتی گوێزرایەوە بۆ شاری)سپار (کە پاشا (ئینمیدەر-ئانا) en-men-dur-anna بۆ ماوەی (21000) ساڵ فەرمانڕەوای کردووە، وە دوای پاشایەتی گوێزرایەوە بۆ شاری (شروپاک) shuruppak لەم شارە پاشا (ئوبار-توتو) ubar-tutu بۆ ماوەی (186000) هەزار ساڵ فەرمانڕەوای کرد، لەم پێنج شارە هەشت پاشا بۆ ماوەی (241000) ساڵ فەرمانڕەواییان کرد. لە دوای ئەمە دەڵێت لافاوەکە دێت، کە بووەتە هۆی دابڕانی پاشایەتی و وێرانکردنی ووڵات، ئینجا لە دوای لافاوەکە پاشادیەتی بۆ دووەم جار لە شاری کیش دەستپێدەکات لە شاری کیش (23) پاشا بۆ ماوەی (240510) ساڵ و سێ مانگ و سێ ڕۆژ فەرمانڕەوا بوون. لە ڕاستیدا ئەو ژمارانەی بەرچاومان کەوتن زۆر سەرسوڕهێنەرن و لە باوەڕی کەسدا نیە کە مرۆڤی ئەو سەردەمە هێندە ژیا بێت هەر چۆنێک بێت لەوانەیە ساڵ لە لای سۆمەریەکان و لە پێش لافاوەکە ئەو پێوانەیەی نە بووبێت کە ئێستا هەیە
وێنە: ئه و شوێنەوارەی ناوی پاشا سۆمەریەکانی لەسەره..[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,056 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!