تسۆکۆرۆ تازاکيی بێڕەنگ و ساڵانی نامۆبوونی
دەزگای پەخش: فام
ئەم ڕۆمانە بۆ هەر دوو جۆرەکەی خوێنەر شیاوە، ئەوانەی یەکەم جاریانە ڕۆمانی هارۆکی مۆراکامی دەخوێننەوە، هەروەها ئەوانەشی کە بە بەرهەمەکانی ئاشنان. مۆرکێکی سەیر و خۆبەخۆی هەیە، هەندێ کات وا دەردەکەوێ کە سەرەتای چیرۆکێکی دیکەیە.
$پاتی سمیس$
گۆرانیبێژ و نووسەر و شاعیری ئەمەریکی
مەتەڵی تسۆکۆرۆ تازاکی، بەرلەوەی چیرۆکەکە کۆتایی پێ بێ ئاشکرا دەبێ، بەڵام ئەو جادووەی کە هارۆکی لە خوێنەرەکانی دەکات (بە خۆشمەوە) بەتاڵ نابێتەوە، وەک هەمیشە. ڕۆمانەکە لە مەتەڵێ، لە وێڵگەیەک دەچێ، لە واقیعدا لە هایکۆ دەچێ، تەژی لە جوانی و سەیروسەمەرەیی، لە ڕەنگ و هەزاران مانا و بڕگەی دوورودرێژ.
$مێگ ولتزر$
یەکێک لە باشترین نووسەرانی نیویۆرک تایمز
ڕۆمانێکە کاریگەرییەکی قووڵی هەیە، نەک تەنیا بە هۆی گۆشە تاریک و نووتەکەکانی، یان دەروازەکانی کەشفکردنییەوە، بەڵکو بە هۆی ئەو جادووەوە کە بۆ ناو نەستی کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکە دزەی کردووە. سادەیی و قووڵیی کارەکانی مۆراکامی بەرهەڵستی ناکرێ. بۆ خوێندنەوە ئاسانە، وەلێ بۆ تێگەیشتن ئاسان نییە.
$ماری ئارانا$
نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکی بە ڕەچەڵەک پیرۆیی
ئەم ڕۆمانە، بە کاتێکی کەم لەگەڵ خۆیت دەبا، (تەنانەت گوێم لە هەندێ خوێنەر بووە گوتوویانە بە سێ کاتژمێر خوێندوومانەتەوە)، وای دەبینم ئەمە سادەترین و ئاسانترین ڕۆمانی مۆراکامییە لە ڕووی خوێندنەوە و تێگەیشتنەوە.
$مەیسەرە عەفیفی$
نووسەر و وەرگێڕی میسری[1]