ناوی کتێب: سوننەتی پێغەمبەرﷺ
لە نێوان زانایانی فیقهو....... زانایانی فەرموودە دا.
نووسینی: محمد الغزالی
وەرگێڕانی: محمد محمد حەمەمیرزا.
لە کتێبەکەوە:
هەندێ گەنجی مێردمنداڵ لە سەراوژێرکردنی درەختی ڕێنماییە ئیسلامییەکاندا سەرکەوتنیان بە دەستهێنا، بەجۆرێ کە لقە باریک و لاوەکی و سوکەکانیان کردە قەدی گەورە یان ڕیشکی سەرەکی، هاوکات هاتن بنەماو پایە گرنگەکانیان کردە گەڵا کە لەگەڵ هەر بایەکدا دەکەونە خوارەوە!
شکۆمەندیی ئیسلام لەوەدایە کە دڵ و دەروون لەسەر ڕێسای (قَدْ أَفْلَحَ مَن زَکَّاهَا) الشمس: 9 - 10 بونیاد دەنێ ، مەسەلەی جێنیشینی لە زەویدا دەبەستێتەوە بە پرەنسیپی(الَّذِينَ إِن مَّکَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ ۆآتَوُا الزَّکَاةَ ۆأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ ۆنَهَوْا عَنِ الْمُنکَرِ ۆلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ) الحج: 41
منیش لێرەدا ڕوودەکەمە سەردەستەو ڕابەرانی کۆمەڵە ئیسلامییە ڕێزدارەکان، ڕوودەکەمە ئەو میراتگرە باڵایانە کە ئەمیندارن لەسەر کەلەپووری پێشینان، تا بێن پێداچوونەوە بەخۆیاندا بکەن و گرنگی بەم دوو کارە بدەن:
یەکەمیان: تێڕامان و تێگەیشتنی زیاتریان بۆ ئایەتە پیرۆزەکانی قورئان هەبێ .
دووەمیان: پەیوەندی نێوان فەرموودە پیرۆزەکان و مانا نزیک و دوورەکانی قورئانی پیرۆز پتەوتر بکەن، چونکە مەحاڵە هیچ توێژینەوەیەکی ئیسلامی سودبەخش و کامڵ بێت هەتا پێکەوە لە یەک کاتدا گرنگی بە هەردوو ئەرکەکە نەدرێت...
سەرەڕۆیی و نواندنی قیرسیچمەیی لەگەڵ زانستدا شتێکی ناشیرینە، ئەی دەبێ لەگەڵ نەتوانایی و کاڵفامیدا چۆن و چەندە ناشیرینتر بێت؟؟
ئەم کتێبە بەرهەمی کۆمەڵێ ئەزموونی زۆرە لە گۆڕەپانی بانگەوازدا، خواستم پێی ئەوەیە بێداریی ئیسلامی ئەقڵانیترو کامڵتر بکەم، هاوکات بەهۆیەوە چالاکوانانی دڵسۆزی ئەو مەیدانە پشت ئەستورتر بکەم.[1]