حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوورپا ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی ئاکەپە – مەهەپەیان بۆ سەر #هەدەپە# ئیدانە کرد و ڕایانگەیاند ئەوە بەردەوامیی سیاسەتی پاکتاوکردنی نەژادیی گەلی کورد و کوردستانە. داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە ئێمەش لەسەر ڕێگا و ڕێبازی بەرخودان و خۆڕاگری بەردەوامبین و بڕۆین. ئێمە لە هەر شوێنێکدا بین لەو شوێنەدا لە دژی ئەو تۆڕە فاشیستییە دەست لە ناو دەستی یەکتر بنێن و بڕژێینە سەر شەقامەکان و چالاکی ئەنجام بدەین.
راشیانگەیاندووە: ئێمە دەبینین، فەرماندەیی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بڕیاری پاکتاوکردنی سیاسیی نوێی داوە و بڕیارەکەشی بە خێرای جێبەجێ دەکات.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمییان لە 24ی ئەیلولی 2020دا دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی تورک (مەگەکە) کۆبووەتەوە و جارێکیتر بڕیاریانداوە هێرش بکەنە سەر هەدەپە و بەڕێوەبەرەکانیان دەستگیر بکەن.
ئەوان لە شەودا ئەو بڕیارەیان دا و چەند کاتژمێریش دوای ئەو بڕیارە و لە بەرەبەیاندا هێرشیان کردە سەر چەند هاوسەرۆک شارەوانی، پەرلەمانتار و بەڕێوەبەرەکان. ئایهان بیلگەن هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس و سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری هەدەپە و بە گشتی نزیکەی 100 بەرێوەبەری هەدەپەیان دەستگیرکرد.
بێگومان ئەوە بەردەوامیی سیاسەتی پاکتاوکاریی نەژادییانەیە لە دژی گەلی کورد و کوردستان. ئەوەش بە هۆی لاوازبوونی ئەردۆغان و ترسیانە لە ڕووخاندنی دیکتاتۆرییە فاشیستییەکەیان. چەند لاواز دەبن ترسیشیان ئەوەندەی تر زیاد دەکات و هێرشەکانیان بۆ سەر گەلەکەمان بە تایبەتی بۆ سەر پێشەنگە سیاسییەکانی هەدەپە زیاتر دەکەن، بەڵام ئەو هێرشە خوێنمژانەییانە ناتوانێت لە هەڵوەشاندنەوە ڕزگاریان بکات.
ئێمە لەو بڕوایەداین ئیدی گەلەکەمان بە ئەندازەی پێویست لە زوڵم، پاکتاوکاری، داگیرکەری و ڕووڕەشیی ئەو تۆڕە خوێنڕژە و ڕەنجخۆرەی ئەردۆغان و باخچەلی تێگەیشتوون. بێگومان لە دژی ئەو زوڵمە نامرۆڤانەیە ئێمەش بەهێزترین و هێژاترین چەکمان هەیە، کە ئەویش بەرخودانە. هەر خۆی ئەوەی ئەوانی بەو ڕادەیە تەنگاو کردووە و ئێستاش ئەوەندە لێ دەترسن، ئەو تێکۆشانەیە کە لە دژی ئەوان بە بەرخودنی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت.
ئێمە لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانەوە لە ئەوروپا جارێکیتر داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە ئێمەش لەسەر ڕێگای بەرخودانی ئێوە و خۆڕاگریتان بەردەوام دەبین. ئێمە لە هەر شوێنێک بین لەو شوێنەدا لە دژی ئەو تۆڕە فاشیستییە دەست لە ناو دەست و پێکەوە دەڕژێینە سەر شەقامەکان و چالاکیی ڕەواو و فەرمی ئەنجام دەدەین. ئێمە دەتوانین بە دروشمی 'کاتیەتی، فاشیزم، گۆشەگیری و داگیرکەری ئیدی بەسە' هێزی خۆمان یەکبخەین و کۆتایی بەو ڕژێمە فاشیستە بهێنین.
بۆ چالاکییەکانمان داوا لە هەموو مرۆڤایەتی جیهان، لە هەموو ڕێکخراو و ناوەندە دیموکراتیکەکان، ئاشتیخوازان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین، کە لە دژی ئەو دەسەڵاە فاشیستە هەڵوێست و کاردانەوە نیشان بدەن و کاریگەری لەسەر پەیوەندیی دەوڵەتەکانیان دروست بکەن.
ئێمە لە دژی هێرشەکانی فاشیزم دەنگی خۆمان و هێزی خۆمان بەهێزتر دەکەین و دەیانکەینە یەک و دەڕژێینە سەر شەقامەکان.
ناوی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا، کە ئەو ڕاگەیاندراوە هاوبەشیان واژۆ کردووە:
1 - #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# (یەنەکە)
2 - #بزووتنەوەی گۆڕان#
3 - کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا)
4 - بزووتنەوەی ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا)
5 - حیزبی شیوعی لە باشووری کوردستان
6 - حیزبی زەحمەتکێشان لە باشووری کوردستان
7 - پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیان (پادێ)
8 - تەڤگەری ئازادی
9 - پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)
10 - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)
11 - پارتی چەپی کورد لە سوریا
12 - بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستانی – سوریا
13 - پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەچەدەکەسە)
14 - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل پارتی)
15 - پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا
16 - پارتی ڕێککەوتنی کورد لە سوریا
17 - پارتی چاکسازیی کورد لە سوریا
18 - پارتی کەسکی کوردستان لە سوریا
19 - #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی سوریا
20 - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە سوریا
21 - پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک)
22 - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)
23 - تەڤگەری کاوە
24 - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)
25 - یەکێتیی شۆڕشگێڕی کوردستان
26 - کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)
27 - کۆمەڵگەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)
28 - پلاتفۆرمی هۆرام
29 - پلاتفۆرمی زاگرۆس
30 - پلاتفۆرمی یارسان
31 - یاری کورد
32 - بزووتنەوەی هونەر و ڕۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند)
33 - کۆمەڵگەی کوردی شتوتگارت ئی.ڤی
34 - فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی کوردستان (فەدا)
35 - فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئیزدییەکان (ناڤ یەک)
36 - ناوەندی کوردی لە بەرلین
37 - کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک)
38 - ئەنیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا
39 - ئەنیستیتوی کوردی – بروکسل
40 - ئەنجوومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات (مەشەدە)
41 - یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)
42 - یەکێتیی ئێزدییانی سوریا (یەئەسە)
43 - ناوەندی کوردیی براندبورگ – بەرلین
44 - چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئێزدی
45 - ئەنجومەنی ئەڵمانی – کوردی ئی. ڤی لە درسدن
46 - کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا
47 - پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا
48 - کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان[1]