یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی # خەبات#ەوە، نزیک ئامادەیی کوردستانی کچان. بەڕێوەبەرەکەی
(د. محەمەد یوسف سەعید)ە
- ناساندن :
بینای سەنتەری چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست لە ساڵی 1960 دامەزراوە و پێشتر بنکەی تەندروستی خەباتی تێدا بوە، دوای دروستکردنی بینا بۆ ئەو بنکەیە شوێنی بنکەکە بۆ ئەم سەنتەرە تەرخان کراو لە مانگی 9 ی 2010 دا ئەم سەنتەرە تێیدا دەستبەکار بووە و دواتریش کاری فراوانکردنی بۆ کراوە 5 ژووری تری بۆ دروستکراوە، خزمەتگوزاریەکانی ئەم سەنتەرە بۆ هەموو شارەکانی سلێمانی و دەروروبەری و ئاوارەکانە.
- دیدگای سەنتەر :
بەهۆی بچووکی شوێنەوە ئەم سەنتەرە نەیتوانیوە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکات ئەگەر بینا بۆ ئەم سەنتەرە دابین بکرێت، دەتوانرێت لە داهاتوودا خوزمەتگوزاری زیاتری تێدا پێشکەش بکرێت وەک لێزەرو جوانکاری پێست و ئەنجامدانی نەشتەرگەری ورد.
- ئامانجی سەنتەر :
خزمەتکردنی زیاتری نەخۆش و بەدواداچوون بۆ ئەو نەخۆشیانەی وەکو سەدەفیە و دەردە ماسی و بەڵەک بەڵەک بوونی پێست و پەرەپێدانی توانای پزیشکان و کارمەندان و خوێندکارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و بۆردی عەرەبی و کوردستانی لەناو سەنتەرەکە لەخۆدەگرێت.
- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر :
لەم سەنتەرە 25 پزیشکی پێست کاردەکەن کە 15 یان بروانامەی زانکۆ و 6 یان بروانامەی دبلۆم و یەک پزیشکیشیان بروانامەی ماستەر و 3 یان بروانامەی بۆرد و دکتۆرای هەیە، یەک دەرمانسازیش لەم سەنتەرە هەیە کە دەرچووی زانکۆیە.
هەروەها 4 پەرستیاریش هەیە کە 2 یان بروانامەی خوار پەیمانگا و 2 پەرستیاریشیان بروانامەی پەیمانگایان هەیە، 4 کارمەندی کارگێریش لەم سەنتەرە کاردەکەن کە بروانامەی پەیمانگا و ئامادەییان هەیە.
هەر لەم سەنتەرە 2 کارمەندی تەکنیکی کاردەکەن کە یەکیان بروانامەی خوار پەیمانگا و ئەوی تریان بروانامەی پەیمانگای هەیە، هەروەها یەک کارمەندی گرێبەستیش لەم سەنتەرە کاردەکات.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
سەنتەرەکە نەشتەرگەری گەورەی تێدا نیە، بەڵام هەموو نەشتەرگەریەکی وردی پەیوەست بەپێستی تيدا ئەنجام دەدرێت وەکو لابردنی بالوکە و خاڵ و گۆشتی زیادەو وەرگرتنی biopsy و بەکارهێنانی مادەی نایتروزو ئۆکساید بۆ لابردنی پەڵەی ڕەش و کیسی چەوری، هەروەها پشکنینی خوێن وەک (CBCk ESRk)، پشکنینی کیمیایی و هیماتۆلۆجی و پاراسایت و وردبینە زیندەوەرەکان و هەر لەم سەنتەرەدا تیشکی (پۆڤا) هەیە کە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی وەکو (سەدەفیە و دەردە ڕیوی و هەستیاری بەهیز).
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بە سەنتەرەکەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی : (سلێمانی - گەرەکی خەبات- نزیک فولکەی دەستاڕەکە)
ژمارەی تەلەفۆن : (3267449
[1]