دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا:
هەندێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن بەمەبەست یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی کارەبا هەواڵ و ڕاپۆرت سەبارەت بەتایبەتکردنی سێکتەری دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی بڵاودەکەنەوە کە بووەتە هۆی دڵەراوکێ و پرسیار لای هاوبەشانی کارەبا، ئێمە لەوەزارەتی کارەبا بۆ بەرچاو ڕوونی هاوڵاتیانی خۆشەویست بەپێویستی دەزانین ئەم چەند زانیارییانەی خوارەوە بڵاوبکەینەوە کە سەرجەم ئەم هەنگاوەو پرۆسەیە لەخزمەتی هاوڵاتیانی کوردستاندایە.
1- بەتایبەتکردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی کارەبا چاودێریی و سەرپەرشتی دەکرێت.
2- نرخی کارەبا لەسەر هاوبەشانی کارەبا زیاد ناکرێت.
3- دەبێتە هۆی باشتر کۆنترۆڵکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی کارەبا.
4- ڕێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی کارەبا و کەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەکان و کەمبوونەوەی کاری چاکسازیی و سوتانی محاویلەکان.
5- کەمکردنەوەو نەهێشتنی سەرپێچیەکانی کارەبا بەمەش دادپەروەریی لە دابەشکردنی کارەبا زیاتر دەستەبەر دەکرێت.
6- زیادبوونی ماوەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان دا.
7- بەڕێژەی لە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا لەو سێکتەرە کار دەکەن بەتەواویی ئیمتیازاتەکانیان کار دەکەن و کۆمپانیاکان پابەند دەبن بەدابینکردنی موچەکانیان لەکاتی خۆیدا.
8- کەمکردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کارەبای شارەکان.
وەزارەتی کارەبا
4/10/ 2020[1]