جووە کوردەکان یان کوردە جووەکان
جووە کوردستانییەکان یەهودیی کوردستان؛ جووەکانی کوردستان، سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژهەڵاتیەکانن، نیشتەجێی ئەو هەرێمەی باکوری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە. کلتور و جلوبەرگیان هاوشیوەی کوردە موسوڵمان و ئاشووریە کریستیانەکان دەچێ کە هاوسێیانن. جووەکانی کوردستان وەک کۆمەڵگای ڕەگەزی داخراو دەژیان هەتا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە 1940کان و سەرەتای 1950کاندا. کوردە جووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئارامیان بەکاردەهێنا و هەندێکیان زاراوەکانی کوردی دەدوان. بۆ نموونە، لە کوردستانی عیراقدا، بە هەردوو زمانی ئارامی و زاراوەی کورمانجی دەدوان. دوای هاتنیان بۆ ئیسرائیل ئەوانەی کورمانجی دەدوان گۆڕییان بۆ ئارامی. لە ئەمڕۆدا، زۆرینەی جووە کوردەکان و نەوەکانیان لە ئیسرائیل دەژین. بەپێی دابونەریت، ئیسرائیلیەکانی هۆزی بێنیامین هاتنە کوردستان دوای داگیرکردنی وڵاتی ئیسرائیل لەلایەن ئیمپڕاتۆرییەتی ئاشووریەوە لە سەدەی 8ی پ.ز.، و دوایی گەڕێندرانەوە بۆ پایتەختی ئاشووریەکان. لە سەدەی یەکەمی پ.ز.، خانەوادە یاخود ماڵی پادشایی هەزەبانی، کە پایتەختەکەی هەولێر بوو، هاتنە سەر ئاینی جوو. پادشا مۆنۆبەیزس، هێلینای شاژنی، کوڕەکەی، و ئێزیتاسی جێنشینی تۆمارکراون وەک یەکەمین لادەران لە دین یان نامۆکان (بە زمانی ئینگلیزی: proselytes). بەپێی بیرەوەریەکانی بێنیامین تودلایی و پێدشی ڕیگنسبێرگ، دەوروبەری 100 دانیشگەی جوو و دانیشتوانێکی بەرچاوی جوو لە کوردستاندا هەبووە لە سەدەی 12دا. بێنیامین تودلایی ئاماژە بە داود ئەلۆی، سەرکردەیەکی ماشیحی کوردستانی، دەکات کە شۆرشی دژی پاشای فارس بەرپا کردووە و پڕۆژەی ڕێبەریکردنی جووەکانی هەبووە بۆ ئورشەلیم. هەروەها ئەم کۆچکەرانە بەسی هەواڵی کۆمەڵگا جووە دەوڵەمەند و دەسەڵاتدارەکانی مووسڵ دەکات کە بنکەیەکی ڕۆحی و بازرگانی کوردستان بوو. گەلێ جوو لە ترسی نزیکبوونەوەی خاچپەرستان هەڵهاتن لە سووریا، فەلەستین، بابل و کوردستان. جووەکانی موسڵ کەیفخۆشی بوونی ئاستێ لە دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمیان هەبوو بەسەر کۆمەڵگاکەی خۆیاندا. تەنایت ئەسێناس بەرزانی، کە لە مووسڵ ژیاوە لە 1590 بۆ 1670، کچی ڕابی سامۆئێل بەرزانی کوردستانە. دواتر شووی بە یەعقوب میزراحی ڕابی ئامێدیی کردووە کەوانەی لە یەشیڤا دەوتەوە. ئوم خانمە ناوبانگی هەبوو بە شارەزاییەکەی لە تەورات، تەلموود، قیبالە و یاساکانی جوودا. دوای مەرگی زووی هاوسەرەکەی، بوو بە سەرۆکی یەشیڤاکەی ئامێدی، و لە کۆتاییدا دانی پیادانرا وەک سەرۆکی ڕاهێنەری تەورات لە کوردستان. بە تەنایتی (پسپۆڕ یان زانای تەلموود بۆ مێینە) ناو دەبرا، سۆفیگەری پەیڕەو کردووە، و ناسراوە بەوەی کە ناوە نهێنیەکانی خوای زانیوە. هەروەها نەسراوە بە هۆنراوە و ڕێبەرایەتیەکەی لە زمانی عیبریدا. هۆنراوەی لاوانەوە درێژی نووسیوە بە شێوەی بڕگە و سەروای کلاسیکی. هۆنراوەوکانی لەو نمونە کەمانەن لە نوسراوی سەرەتای نوێی عیبری کە نوسراون لەلایەن ئافرەتەوە.
ئەوەی کە مایەی سەرنجە بوونی ئافرەت بە سەرکردەی ئاینی لە ناو کۆمەڵگەی جودا شتێکی دەگمەنە کە ئەوە دیسان دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە هەمیشە فەرهەنگی کوردی ڕێی داوە بە دروستبوونی سەرکردەی ژن و تەنانەت لە ناو جوەکانیشدا ئەو فەرهەنگە کوردیە ڕەنگی داوەتەوە.
کۆچکردنی جووە کوردەکان بۆ خاکی ئیسرائیل دەستیپێکرد لە کۆتایی سەدەی 16دا، بە کۆمەڵگایەکی زانای عیبری کۆنەوە کە گەیشتنە سەفد و گالیلی/جەلیل، و بنکەیەکی کوردی دامەزرێندا لە ئەنجامدا. سەردەمێکی گەشانەوەی سەفد(بە ئینڵیزی: Safed) کۆتاییپێهات لە 1660دا، بە ململانێی دروزەکان بۆ دەسەڵات لە هەرێمەکەدا و دابەزینی ئاستی ئابوری. لە سەرەتای سەدەی 20وە هەندی جووی کورد چالاکبوون لە بزوتنەوەی زایۆنیدا. یەکێ لە ئەندامە هەرە دیارەکانی شەڕکەرانی ئازادی بۆ ئیسرائیل، مۆشە بارزانی بووە کە خانەوادەکەی کۆچیکردووە لە کوردستانی عیراقەوە بۆ ئورشەلیم لە کۆتایی 1920کاندا.
زۆرینەی جووە کوردەکان ناچارکران بۆ جێهێشتنی عیڕاق و گواسترانەوە بۆ ئیسرائیل لە سەرەتای 1950کاندا لەگەڵ کۆمەڵگای جووە عێراقییەکان. زۆربەی جووە کوردەکانی کوردستانی ئێران گەڕانەوە بۆ ئیسرائیل بە هەمانشێوە لە 1950کاندا.
ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ڕاپۆرتیدا لە 30ی ئەیلوولی 2013دا، ئامڕۆ لە ئیسرائیلدا نزیکەی 200000 جووی کورد لە ئیسرائیلدا هەن و نیوەیان لە ئورشەلیم دەژین. زیاتر لە 30 گوندی کوشتوکاڵی لە هاموو وڵاتدا هەن کە لەلایەن کوردەوە دامەزرێنراون. یەکێ لە کێشە سەرەکیەکانی مێژووی جووە کوردەکان کەمی مێژووی نوسراوە، دۆکیومێنت، و تۆمارە مێژووییەکانە. لە 1930کاندە، ڕەگەزناس/ڕەچەڵەکناسی ئەڵمانی جوو، ئێریک بغاوا دەستیکرد بە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ ئەندامەکانی ئەم کۆمەڵگایەدا. ڕافائێل پاتایی یاریدەدەری ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بە عیبری بڵاوکردەوە. کتێبی (Yehude Kurditan: mehqar ethnographi) (ئورشەلیم، 1940)، وەرگێڕدرا بۆ ئینڵیزی لە 1990کاندا. زانا و لێکۆڵەر، موردەخی زاکین، کتێبێکی گرنگی نووسیوە کە تیایدا سەرچاوەی نووسراو، ئەرشیفکراو، و زارەکی یاخود دەماودەمی بەکارهێناوە لەسەر پەیوەندی نێوان جووەکان و دەرەبەگە کوردەکان. چاوپێکەوتنی لەگەڵ 56 جووی کورددا کردووە کە دانیشتووی زاخۆ، ئاکرێ، ئامێدی، دهۆک، سلێمانی، شنۆ، و ژمارەیەکی زۆر گوند بەتایبەتی لە ناوچەی بادینان. کتێبەکەی زاکین، (Jewish Subjects and their Tribal Chieftains in Kurdistan)، بەشێوەیەکی بەهێز پشت دەبەستێ بە سەرچاوە مێژووییە زارەکییەکان، و پەردە لەسەر بەسەرهاتی تایبەتی جووە شارنشین و گوندنشینەکان لە نیوەی یەکەمی سەدەی 20دا لادەبات.[1]