دوای ئەوەی لە 1957/10/18 شاری سلێمانی تووشی لافاوێکی گەورە هات، کە زیانێکی زۆری بە خەڵک گەیاند و چەندین کەس بەهۆیەوە مردن،
لە شاری هەولێر لێژنەیەک پێکهات بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سلێمانی،
گۆڤاری هەتاو لە 1957/12/20 ناوی بەشێک لەو کەسایەتییانەی هەولێری بڵاوکردەوە لەگەڵ بڕی ئەو پارەیەی کە پێشکەشی لێقەوماوانی لافاوەکەی سلێمانیان کردووە.[1]