وتەکانی شەهید #حەیدەر قوربانی# پێش لە سێدارەدرانی
ئێرادەم پۆڵایینە، قەسەم بەخوا مسقاڵە زەڕەیەک تەسیری نەناوەسە بان ئیرادەی پۆڵایینم، ئێعدامیشم بکەن ئیفتخارە بۆ کوردستان و ئیفتخارە بۆ ئەو میللەتە باشەرەفە گیانم بدەم
ئەمە دواین وتەکانی (حەیدەر قوربانی)یە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەتۆمەتی ئەندامێتی #حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران#، لە گرتوخانەی ناوەندی شاری #سنە#، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە سێدارە درا.