جەنگاوەرانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لە ڕاگەیاندراوێکدا لەبارەی ئەو چالاکییانەوە باسی ئەوەیانکردووە، ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە، کە بە عەقڵییەتی نەتەوە دەوڵەت و فاشیست دەجوڵێتەوە و هەروەها هێزە کاپیتالیستە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر بە گەلانی بندەست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا سیاسەتی چەپەڵ و شەڕانگێزانەیان بۆ پاکتاوکردن درێژە پێدەدەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە بە پشتیوانیی ئەمریکا، ڕووسیا، ناتۆ و هێزە ئەوروپییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووە هۆی ئەوە ملیۆنەها مرۆڤ بە تایبەتی گەلی کورد لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە ببن و بوونە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری مرۆڤ. بە ناوی جەنگاوەرانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) ڕایدەگەیەنین، ئێمە لە هەموو شوێنێکدا لە دژی ئەو ڕژێمە فاشیستییە تێدەکۆشین.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، هەڵمەتی کەجەکە بە ناوی کاتی ئازادییە بۆ گەلانی تورکیا زۆر گرنگە و بە ناوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا بە ڕۆحی خۆتەیارکردنی هەمەلایەنە لە کارگەکان، شەقامەکان و چیاکاندا لە دژی فاشیزم خۆمان بەرێکخستن دەکەین و ئازادی مسۆگەر دەکەین.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە 11ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی یەنیشەهیری مێرسین بە بۆمب لە دژی پاسەوانەکانی دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر پاسەوانی دەوڵەتی تورک بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە 16ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی ئاکدەنیز لە مێرسین لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس بە بۆمب چالاکی ئەنجامدرا و زیانێکی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، ئەو 2 چالاکییە بۆ یادی عەگید جڤیان ئەندامی دەستەی سەربازیی هەپەگە ئەنجامدراون.[1]