ناونیشان: کورد کێیە؟
بنەچەی (نەژاد) ی کورد
کورد یەکێکە لە کۆنترین نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دانراوە بە لانکەی پێشکەوتنی کۆن، کەچی تا ئێستا مێژووی نەژادی کورد بە تەواوی ساغ نەبووەتەوە بیرورای
جیاواز هەیە لەلایەن مێژوونووسان و زانایان دەربارەی نەژادی کورد، هەندێک پێیان وایە کە کورد نەژادی (ئاری) ە یاخود (قفقاسی) یە یاخود (هێندراوە) ، یاخود دەگەرێتەوە سەر هۆزە کۆنەکانی کورد، لەبەر چەند هۆکارێک، وەکوو نەبوونی توێژینەوەی وردوو ئەکادیمی کە ئەنجام نەدراوە ئەویش لەبەر چەند هۆکار لەوانە ئەم توێژینەوانە کاری بە کۆمەڵی دەوێت، هەروەها نەبوونی ناوەندێکی لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا، وە کەمی سەرچاوەش بووەتە گرفتێکی دیکە بۆ لێکۆڵەرەوان ئەمە جگە لە چەواشەکردن و شێواندنی مێژووی ڕەچەلەکی کورد بە ئەنقەست لەلایەن وڵاتانی دەوروبەر، هەروەها نەبوونی گیانێکی سیاسی کاریگەر نەبوو لەسەر ئەو بابەتە، کەواتە دەکرێت پرسیارێک بکەین،
بۆچی نەژادی کورد ساغ نەبووەتەوە؟
$مانای وشەی کورد و چەمک و زاراوەکانی وشەی (کورد و کوردستان) $
زانایان و پسپۆرانی بواری مێژوو، تاکوو ئێستا لەسەر مانای وشەی کورد هاوراو کۆک نین، بەڵکوو چەندین بیروڕایان هەیە، وەکوو:
- هەندێکیان دەڵێن مانای (کۆچەر) ە
- هەندێکی تر دەڵێن مانای (ئازاو پاڵەوان و جەنگاوەرە) ە
$کەواتە پێش وشەی (کورد) و (کوردستان) چیان بە کورد وتووە؟$
ناوی کورد، (جودی، گودی، کوردۆو، کاردۆخی)
ناوی کوردستان،
(سوپارتۆ، گۆتیۆم، ناوچەی جەزیرە، هەرێمی چیاکان)
وە بیروڕای جیاواز هەیە لەسەر ئەسڵی وشەی کورد لەلایەن مێژوونووسان و زانایان، پێیان وایە کەوا ناوی کورد دەگەریتەوە بۆ:
1-گوتی-کوتی-کورتی-کورد
2-کیرت-سیرت-کیرتی-کورتی-کورد
3-کاردۆخی-کاردۆ-کاردۆئی-کاردۆ-کورد
4-کاردا-قاردا
5-هەروەها لە دەقە مسماریەکانیش هاتوووە
بەڵام تاکە ناو کە کورد هەڵیبژاردبێت بۆ خۆی (کرمانجی) ە یاخود (کوردمانجی) ە بە مانای پیاوی کورد دێت، هۆزانڤانێ گەورەی کورد (ئەحمەدی خانی) لە مەم و زیندا وشەی کوردمانجی بەکارهێناوە
وە شەرەفخانی بەدلیسیش لە شەرەفنامەدا وشەی کوردمانجی بەکار هێناوە.
$زاراوەی کورد:$
کورد ناوی نەتەوەی گەلێکە لە باشووری خۆراوای کیشوەری ئاسیا، ئەو نەتەوەیە بە پێی ڕەوتی مێژوو لەپاڵ گەلانی (ئاشوری و کلدانی و ئەرمەن و فارس و تورک و عەرەب و ئازەری و تورکمانی) سەردەمانێکیان لە ململانێ و پێکەوە ژیان بەسەر بردووە،
خودی زاراوەکەش بۆ یەکەمین جار تۆماری پاشایەکی سۆمەری بە ناوی (سوشین) 2036-2028 پ.ز
بەشێوەی زاراوەی (کردا) بە مانای (بەرز) هاتووە، کە بۆ هەزارەی سێیەمی پێش زایین دەگەرێتەوە.
$زاراوەی کوردستان:$
بە واتای (وڵاتی کوردان) خودی زاراوەکەش لە هەردوو بڕگەی (کورد) بە واتای نەتەوەی کورد، (ستان) بە واتای (هەرێم) پێکهاتووە، هەردوو بڕگەکەش بە سەر یەکەوە مەبەست لەو هەرێمە بەرفراوان و ڕووبەرە خاکەیە، کە نەتەوەی کورد تێیدا ژیاوەو تێیدا دەژی کوردیش ناوی نەتەوەی نیشتەجێی وڵاتێکی شاخاوین، کە هەزاران ساڵە ناوچەکانی ئەمڕۆی باکووری خۆرهەڵاتی تورکیا و باکووری خۆراوای ئێران و و باکووری خۆرهەڵاتی ئێراق و سووریایان کردۆتە مەنزڵگای خۆیان.
$بەڵام ناوی کوردستان بۆ یەکەمین جار هاتبێت دەگەرێتەوە:$
1- بۆ سەرەتای حەوتی کۆچی لە پەڕتووکی (لباب الالباب) محەمەد عوفی
2- گەریدەی ئیتاڵی (مارکو پۆڵۆ) لە کاتی سەردانی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵات لە ساڵی 670ک-1271ز ناوی کوردستانی هێناوە لە گەشتەکەی
3- مێژوونووسی مەغۆلی (رشیدالدین فاچل اللە الحمدانی) لە (پەڕتووکی تاج التواریخ) ناوی کوردی هیناوە
4- هەروەها لە پەڕتووکی (تحریر تاج و یاف) ناوی کوردستان هاتووە
5- جگە لە پەڕتووکی (نزهە القلوب) کە 16 جار ناوی کوردستانی هێناوە.[1]