#هەولێر# شاری غەريبان
نوسينی : #شێرزاد شێخانی#
لەوەتەی بيناغەی ئه و هەولێرە داندرايە، شارەکی غەريبدۆست و مرۆڤدۆست بووە. ئەوەتە مێژووش باسی بەخشندەيی شاری هەولێر دەکا لەدێر زەمانەوە کەوا شوێنی غەريبی لێی بوويتەوە. هەر لە چار خواوەندەکانی ئاشووريەکانی موسڵەوە کە لەسەر قەڵا پەرستگايان هەبوو، هەتا سوڵتان مزەفەرەدينی حاکمی دەوڵەتی ئەتابەکييەکانی حەلەب، تا سارانی هاتنی شەپۆڵی عارەب و جولەکەکان کە هەردوو گەڕەکی عارەبان و تەعجيل شاهيدی ئەوەن کە ئه و خەرکانە لەهەولێر بەئارامی ژياينە و بووينە بەشەک لەمێژووی هەولێرو، خەرکی ڕەسەنی شاريش ڕێزيانی لێگرتيە بە جياوازی ئايين و نەتەوەکەشيانەوە. حەتا هەندەک کەسايەتی بەئەسڵ عەجەمی ئێران و هيندستانيش له و هەولێرە جێيان بوويتەوە.
هەولێر هەميشە وەکی درەختەکی بەرز، خەرکی غەريبە لەبن سێبەرەکەی حەساينەوە.. ڕەنگە هەولێر يەکەک بی لەدەگمەنترين شارەکانی عيراق دوای بەغدا کە ئەوها ميواندۆست وغەريبدۆست بيتن. بەشەکی خەرکی ڕەسەنی هەولێر لەئەسڵدا لەنەتەوه و ئايينی جودا بوونە، بەران چونکە هەولێر ئه و خاسييەتەی ڕێزگرتنی لەغەريبان هەبووە، خێزانی وا هەبووە کە هاتيتە هەولێرێ جارەکيدی لێی دەرنەچووە، لۆيە ئەوانيش بوونە بەشەک لە خێزانە ڕەسەنەکانی هەولێر و هيچ فەرق و جياوازييەکيان لەگەر ئەهلی شاردا نەبووە.
ناتانم بگەڕێمەوە سەر مێژووی بوونی ئه و خەرکە غەريبە لەشارەکەم، تەنها دەتانم ناوی ئه و خێزان وکەسايەتيانە بينم کە لەتەمەنی خۆمدا ناسيويانم، هەندەکيانم لەبير مايە، وەکی ڕەحمەتی داود الطائي، کە بە داود طويل ناسرابوو وەکيلی تايەی بريجستون بوو دوکانيشی لەتەنيشت نادی مۆزەفينی قەديم بوو. کوڕەکەشی هەتا ئه و ساڵانەی ئەخير دوکانی چاککردنی تەلەفزيۆنی هەبوو لەلای فولکەی ئيسکان بەرامبەر قاعەی شەعب. مام خدر وادی کە موزەميدەکی زۆر کارامە و لێهاتوو بوو سارانەکی دوورودرێژ خزمەتی ئەهلی شاری هەولێری کرديە، ئەوەندە پياوەکی دڵسۆزو نازدار بوو، هيچ کەس هەستی نەدەکرد ئەسڵی عەرەب بيتن، کوڕەکەشی کاکە ڕياز ئەويش ڕۆژنامەنوسێکی بەسەلييقه و لێهاتوو بوو.
لەپێش هەمووشيانەوە ديارترين وجوانترين وبەوەفاترين وڕەسەنترين خانەوادەی عەرەبی هەولێر سەيدە نعێميەکانی تەکيەی قادری گەڕەکی عارەبان بوون، بەتايبەتيش خانەوادەی ئال سەيد خەنجەری خواناس وپياوچاک و خێرەومەند لەکەسايەتييە ناسراوەکانی هەولێر بوون.
دەيان خێزانی تريش لەشارەکانی دی ڕوويان تێکرديه، ئەوە جگە له و کەسانەی کاسبکارە دەستپاک و بەڕێزەکانی هەولێر وەکو حازم حەدادی موسڵاوی و مام دياب و مام نايف قەيماغفرۆش و مام ئەحمەد عەلۆش و شەهابە عەرەبی سەيداوە کە گاميشيشيان ڕادەگرت. مام ئەحمەد عەلۆش کوڕەکی نازدارە هەيە بەناوی کاک غانم کە ئێستاش زابتە لەدائيرەی مروری هەولێر..
بێجگە لە ژمارەيەکی زۆری دختۆرەکان کە خزمەتەکی يەکجار زۆری هەولێريانيان کرديە لەسارانی پەنجاو شێست وحەفتايەکان وەکی دکتۆرە ئومەيە، دکتۆر نصري عبدالنور، دکتۆر مظفر الحسيني، دکتۆر فەريد ڕەشان، حەتا لەسارانی سييەکانيش دکتۆر صبري القباني خاوەنی مجەلەی بەناوبانگی (طبيبک) سارانەک لەهەولێر ژيايه و خزمەتی خەرکەکەی کرديە. کاتەکی عيادە شەعبيەکانيش لەهەوڵير دامەزران دەيان دختۆری عەسکەری عەرەب خزمەتيان دەکرد. مامۆستای گەورە بورهان ئەحمەد وەحيديش يەکەک بوو لەکەسايەتيە عەرەبەکانی هەولێر کە سارانەک بووە ئەمين عامی تەربيە لە مەجليسی تەنفيزی جاران. تەبعەن مەجموعە خێزانەکيش هەبوون کە عارەبی مەنتيقەی گوێر بوون لەهەولێر لەلای غاباتەکەی کورەچييان نيشتەجێ بوون.
ئه و خەرکە بەڕێزانە هيچکات نەماندەزانی بەئەسڵ عەرەبن، وهيچکات بەغەريبەمان نەدەزانی، چونکە وەها تێکەڵاوی کلتوورو سەقافەت ودابونەريتی هەوڵيريان ببوون، کە هيچ فەرقەکيان لەگەر خەرکە ڕەسەنەکە نەبوو، حەتا لەزمانی قسەکردنيش وەکی هەولێريان بوون، لۆيە وەکی خانەوادەی هەولێری مامەڵەمان لەگەر دەکردن. ئێستاش کوڕو نەوەکانيان وەکی بابو باپيرانيان ئينسانی موحتەڕەم وگرانو سەنگينن چونکی ئەخلاقی هەولێريانەيان بەمييرات لۆ مايتەوە.
له و ڕۆژانەدا پێويستيم بە وايەرەک بوو لۆ کۆمپيوتەرەکەم، چوومە جادەی مزەفەرييە، سەرم به دوکانەکی دادا لە وايەرەکەم پرسی کابرا گۆتی ماعندي، ڕوح المحل اللي بصفي !! چوومە دوکانەکەی تەنيشتی کابرا گۆتی نينە سەيدا !!. کە هاتمە دەرێ کابرايەکی بەنگەلاديشی لەوحەيەک پاکەتی پێبوو ڕێی لێ گرتم، ئاوڕم لەتەنيشتی دايەوە دەرۆزەکەرەکی سووريم ديت، له و دەمە هەستم بەغەريبی کرد لەشاری غەريبدۆستانی هەولێردا !!. تەبعەن تێدەگەن مەخسەدم چييە ؟
باقی وەلسەلام.[1]