ئامادەکردنی: جەمال سەرگەتی
وتەی کەسە بەتەمەنەکانی شارۆچکەی #ماوەت# چەندین قسە و باس هەیە لەسەر کەڵەشێر، کوردستانی نوێ لەسەردانێکی بۆ قەزاکە دەیەوێت سەرنەبرین و نەخواردنی کەڵەشێر لەلای دانیشتوانی قەزاکەوە ڕونبکاتەوە (.
عەبدول فەتاح ئەحمەد فەقێ تەمەنی 76 ساڵەو دانیشتووی شعرۆچکەی ماوەتە شارەزایەکی تەواوی مێژووی قەزای ماوەتە، ئەو دەڵێت بۆ چیرۆکی سەرنەبڕین و نەخواردنی کەڵەشێر لە باوباپیرانمەوە بۆمان گێڕدراوەتەوە چەند بۆچوونێکی جیاواز هەیە (.
چیرۆکی پشت کەڵەشێرەکەی ماوەت
عەبدولفەتاح ئەحمەد فەقێ بەم شێوەییە چیرۆکەکە بۆ کوردستانی نوێ باس دەکات دەڵێت) کاتی خۆی ماوەت لە دامێنی شاخدا بوو، ڕۆژێک لە ڕۆژان سوپایەکی زۆر دێنە بەر ماوەت، سوپایەکی زۆر و گەورە بووە، ماوەتیەکان کە دەزانن سوپایەکی بەو شێوەیە گەورە هاتوونەتە ناوچەکەیان، چەند پیاو ماقوڵان و ڕیش سپی لادێکە دەچن بۆلای سوپاکە تابزانن بۆچی هاتوونەتە ناوچەکەوە، کاتێک ئەو پیاو ماقوڵانە دەچنە لای سوپاکەو لێیان دەپرسن بۆچی هاتوونەتە ئێرە ئەوانیش دەڵێن ئێمە بۆ کارێکی سەربازی خۆمان هاتووین و چەند ڕۆژێک لێرە دەمێنینەوە و دەڕۆین، ماوەتیەکانیش خزمەتێکی باشی سووپاکە دەکەن و بەخێرهاتنیان دەکەن و دەگەڕێنەوە لادێکەی خۆیان، پاش چەند ڕۆژێک لەکاتی شەو درەنگانێک کەڵەشێری ناو ماڵەکانی لادێکە دەچنە سەر سەربانەکان و 3جار دەخوێنن و دەفڕنە سەر شاخەکە، پاشان خەڵکی لادێکە سەرجەمیان دێنە دەرەوە تاوەکو بزانن ئەم کەڵەشێرانە بۆچی بەم کاتە دەخوێنن و دەفڕن، پاش ئەوەی خەڵکی لادێکە دێنە دەرەوە بەشێکیان دەڵێن کەڵەشێرەکان گورگ و ڕێویان بینیوە بەشەکەی تریش دەڵێن با دوای کەڵەشێرەکان کەوین و دەڕۆن بەدوای کەڵەشێرەکان، خەڵکی ئەو کاتە تەنها تیر و کەوانیان پێ بووە لەبری چەک و تەقەمەنی، پاشان خەڵکی لادێکە چاوەرێ دەکەن، هەر ئەو شەوە درەنگانێک سووپاکە هێرش دەکاتە سەر لادێکە وێرانی دەکات خەڵکێکی زۆر دەکوژن و لادێکەش دەسوتێن و تاڵانێکی زۆر نەکەن، سوپاکە دەگەرێتەوە ئەو شوێنەی کە ماندوبوونی خۆیانی تێیدا دەر دەکر، .بۆ بەیانیەکەی کە ڕۆژ دەبێتەوە خەڵکی لادێکە خۆیان کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر سوپاکە و سوپاکە دەشکێنن، دیلێکی زۆریان لێ دەگرن و ڕاویان دەنێن و پاشان دەگەڕێنەوە لادێکە.
ئەولادێ ئەولادم گۆشتی کەڵەشێری پێ حەرام بێت ئەگەر سەری ببرێت
دواتر گەورەی لادێکە یاخود ڕیش سپی لادێکە دەڵێت (ئەولادێ ئەولادم گۆشتی کەڵەشێری پێ حەرام بێت ئەگەر سەری ببڕێت) واتە لەو کاتەوە ئەو پیاوە ڕیش سپی و سەرۆکی لادیکەی گۆشتی کەڵەشێری حەرام کرد و بە سەربڕینەوە لەناو لادێکە، چونکە ئەو کاتە کەڵەشێرەکە ئاگاداری کردوونەتەوە لە هێرشی ئەو سوپایە بۆ ناو لادێکە بۆیە لەو کاتەوە کەڵەشێر هێمای زیرەکی و لێهاتووییە لەناو قەزای ماوەتدا و هەروەها کەڵەشێر نەخوراوە و سەر نەبردراوە.
خۆمان باو باپیرامان گەر کەڵەشێرێکیان هەبوایە هەر گیز سەری نەبڕیەوە بردوێتی بۆ ناوچەکەی تر سەریان بڕیوە خواردوویانە، عەبدولفەتاح باس لە ئێستا دەکات و دەڵێت ئەوە چەندین ساڵە لە دوای نەمانی ئەو پیاوە پیرانە لەناو قەزای ماوەت کەڵەشێر سەردەبڕدرێت و دەخورێت.
[1]