دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای #گەرمیان#:
بەبۆنەی تێپەڕبونی حەڤدە هەمین ساڵڕۆژی دامەزاندنی دامەزراوەی میدیای ئایندەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و ستاف و سەرجەم کارمەندانی دامەزراوەی میدیای ئایندە دەکەم دامەزراوەی میدیای ئایندە وەک کەناڵێکی ناوخۆی لە سنوری گەرمیان ڕۆڵی کاریگەری هەبوە لە ناوچەکەدا هەمیشە بەو پەڕی بێلایەنی و ڕاستگۆیانە کارەکانی خۆیان ئەنجام داوە لە سنورەکەدا دامەزراوەی میدیای ئایندە وەک خوێندنگەیەکی بواری ڕۆژنامەگەری خزمەتی کردووەو چەندین ڕۆژنامەنووسی بوێرو پیشەی پێگەیاندووە و تا ئێستاش بەردەوامە لە خزمەتکردن لەم ساڵانەیی دوایدا هەنگاوی باشی بڕیوەو بەرەوپێشچونی بەخۆیەوە بینیوە ئەم هەنگاوەی کاریگەری گەورەی هەبوە بۆ ناوچەی گەرمیان ئەوەی بۆ هەموومان سەلماندوە کەهەمیشە ڕاستگۆن لەگەیاندن
هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی زیاترتان بۆ دەخوازم هەمیشە لە لوتکەی سەرکەوتندا بتان بینمەوە
حازم کریم حمید
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان[1]