دەقی پیرۆزباییەکەی ستران عەبدوڵا، لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵ محەمەد کەریم سەرنووسەر و هەڤاڵانی ستافی کوردستانی نوێ
سێ دەیە لە تێکۆشانی کاغەزیتان پیرۆز بێت
پیرۆزبێت لە ئێوە و لە هەموو هەڤاڵانی پێشینی ئەم کاروانە دوور و درێژەی ڕۆژنامەگەری کوردی و میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
زۆر خزمەتتان کردووە و زۆری تریش ماوە خزمەتی تیا بکەن تا ڕۆژنامەکەی مام هەمیشە بمێنێ و هەبێ و گەشە بکات و ببێتە ستوونێکی پتەوی قۆناغی گەشەی چۆنایەتی لە ڕاگەیاندنەکەمان
دووبارە پیرۆزە بە ناوی هەڤاڵانتان لە مەکتەب و هەڤاڵی دێرینی خۆشتان
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن[1]