بابەت: تەندرووستی
نووسین: ڕەجەب عەبدولڕەحمان محەمەد
فریاگوزاری سەرەتایی: بریتییە لە چارەسەرکردنی لەناکاو وکاتی بۆ کەسەی، کە تووشی ڕووداو بووبێت یان برینداربووبێت، یان بەهۆی نەخۆشییەوە باری تەندرووستی تێک بچێت.
فریاگوزاری سەرەتایی بۆ دەکرێت تاوەکوو تیمی تەندرووستی ئەگەنە شوێنی مەبەست.
$ئامانجەکانی فریاگوزاری سەرەتایی$:
1 -پاراستنی ژیانی کەسەکە لەکاتی تووشاوون.
2 -پارێزگاری لە ژیان لەکاتی ڕزگارکردندا.
3 -ڕێگەگرتن لە خراپتربوونی تەندرووستی تووشاووەکە.
4 -کەمکردنەوەی ئازار.
$جۆرەکانی ڕووداو$:
1 -سووتان.
2 -هەلگەڕانەوەی زمان.
3 -کارەباگرتن.
4 -شکان.
5 -برینداربوون.
6-بوورانەوە.
7 -وەستانی دڵ.
8 -گرژبوونی ماسوولکە.
$ئەرکی فریاگوزار چییە$؟
1 -هەڵسەنگاندنی ڕووداوەکە.
2 -پەیوەندیکردن بە تیمی تەندرووستی
3 -یارمەتیدانی بۆ کەسی تووشبوو.
4 -نەشڵەژان.
5 -لێهاتوویی لە کاتی چارەسەرکردن.
6 -هەبوونی زانیاری.
7 -خێراکردن لە چارەسەرکردن باش بەڵام پەلە نەکردن لە هەڵەکردن.
$پێداویستییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی$:
بۆ ئەوەی بە باشەترین شێوە بتەوانین بەهانای کەسێکی بەرکەوتەوو بکەویەن پێویستە کەل و
پەلی فریاگوزاری سەرەتایمان هەبێت لە ماڵەوە یان لەناو ئۆتۆمبێلەکەت یان لە شوێنی
کارەکەت هتد، ئەو پێداویستیانەش بریتین لە:
- فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بوژاندنەوەی دڵ و سییەکان:
ڕێرەوی هەناسە.
هەناسەدان.
- سوڕانەوەی خوێن.
پێداویستییەکان:
1 باندج
2 پلاستەر
3 لۆکە
4 دیتۆل
5 گۆز
6 چەقۆ
7 ئاو
8 بەفر
9 کرێم
10 پەنجەوانەیپاککردنەوە- تەعقیم
11 خاوێنکەرەوە
12 مەهەمی برین
13 گەرمی پێو بۆ پێوانی گەرمی لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
14 ماسک، کەمامە
15 مەقەست
16 بوونی هەندێک لە ئازارشکێنەکان وەک پاراسیتۆڵ و بروفین
[1]