جۆری وشە: ناو
واتا: بۆرەپیاو، یەکێکی بێ نرخ [1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #پیاو و بۆرەپیاو نەزانی کامە، دیارە گا بە گون دەناسی مامە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
-پادشاکان- لە هێڵەکدا ئاو بۆ بۆرەپیاو ئەهێنن.
بەگوێی کەڕدا ئەچرپێنن.
سوڵتانەکان.. چاویان وا لەناو ورگایە و
ورگی یەکتر ئەدەمێنن..
شێرکۆ بێکەس
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 425 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!