جۆری وشە: گرێی ناوی
زاراوە: زاراوەی سیاسی
کوردی: ئازادی سیاسی
عەرەبی: حریة السیاسیة
فارسی: آزادی سیاسی
ئینگلیزی: political freedom
واتا: بەشداریکردنی تاکەکانی کۆمەڵگە بە هەموو ڕەنگ و دەنگ و جیاوازییەکانیانەوە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات. لە ڕێگەی کارنامەی تایبەتی خۆیانەوە، کە لە ڕێ گرووپ و دەستە و ڕێکخراو حکومی و ناحکومییە و پارتەکانەوە جێ بەجێ دەکرێت و گوزارشت لە ئایدیایان دەکات. بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ئازادی سیاسی یەک لە بنەکانی دیمۆکراسییە.
سەرچاوە: پەرتووکی #فەرهەنگی زانستی سیاسی#
[1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,789 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!