ناو: کاروان
ناوی باوک: عەلی محەمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-01-1989#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
لەدایکبووی 01-01-1989 لە شاری هەولێر.
بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە ئەدەبی منداڵان
باوکی کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا عەلی کوڕی مەلا ئەحمەدە.
کاروان عەلی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە هەولێر تەواوکردووه، پاشان پەیمانگای هونەرە جوانەکان، بەشی شانۆ دەرهێنان بەپلەی یەکەم تەواو دەکات، دواتر کۆلێژی هونەرە جوانەکان هەمان بەش بە پلەی یەکەم دەبڕێت، هەر لە هەمان بەش لە زانکۆی سەڵاحەددین کۆلێژی هونەرە جوانەکان بڕوانامەی ماستەر، بەپلەی نایاب تەواو دەکات، ئێستاش 2024 قوتابی دکتۆرایە لە هەمان بواردا.
دەستپێکی نووسین و کاری ڕۆژنامەوانی:
لە ساڵی 2003 نووسینەکانی لە خزمەتی منداڵاندان.
ماوەیەک دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئاسوودەی لاوان بووە.
بەرپرسی نواڵەی منداڵان بووە لە گۆڤاری نواڵەی نوێ.
بەرپرسی باخچەی منداڵان بووە لە مانگ نامەی پردێی ئازاد.
لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار، سایت و سۆشیال میدیا خزمەتی منداڵانی کردووە وەک هەولێر و نواڵەی نوێ و بەدرخان و چەندینی تر...
ئێستا 2024 بەرپرس و سەرپەرشتیاری بەشی منداڵانی هەولێرە، لە ڕۆژنامەی هەولێر.
دەستەى نووسەرانى گۆڤاری هەنگ.
ڕاوێژکاری پەروەردەیی و دەستەی نووسەرانی گۆڤارێکی پەروەردەیی زانستی وەرزی بووە بەناوی (ناوازە)، ئێستاش سەرنووسەری هەمان گۆڤارە.
هەروەها بەشێکی زۆری هۆنراوە و ئۆپەرێتەکانی کراوەتە گۆرانی، چەندین چیرۆکی کراوەتە فیلم بۆ منداڵان.
لە ساڵی 2011 وە سەرۆکی ڕێکخراوی پروشەیە بۆ هۆشیاری و پێگەیاندنی منداڵانی کوردستان.
لە ساڵی 2023 ئەندامێکی سەرەکی و خۆبەخش بووە لە دەستکاریکردن و گۆڕینی پرۆگرامی پۆلی (4)ی بنەڕەتی.
لە ساڵی 2023 لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە ئەندامی دانانی پرۆگرامی پەروەردەی هونەری بۆ بازنەی یەکەم پۆلەکانی (یەکەم و دووەم سێیەم).
لە ساڵی 2024 لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە ئەندامی دانانی پرۆگرامی پەروەردەی هونەری بۆ بازنەی دووەم پۆلەکانی (چوارەم و پێنجەم و شەشەم). دواتر لە هەمان ساڵدا دەبێتە سەرۆکی بەشی شانۆ و سینەما لەپشکی پرۆگرامی پەروەردەی هونەری.
لە ساڵی 2024 لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە ئەندامی دانانی پرۆگرامی باخچەی ساوایان لە لیژنەی ئامادەکردنی چیرۆک بۆ باخچەی منداڵان، بۆ ئاستەکانی (یەکەم و دووەم).
چەندین پەرتووکی بۆ نووسەرانی منداڵان و خزمەتی منداڵان چاپ کردووە...
بۆ ماوەیەکی زۆریش پێشکەشکاری ڕادیۆ بووە.
چەندین ساڵ کارمەندی تەلەفیزیۆنی نیوڵاین و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کاری هونەری و دۆبلاژ بووە.
ماوەیەکی زۆریش کارمەندی هەردوو کەناڵی ئاسمانی کەناڵ 4 و کۆرەک تی ڤی بووە لە بەشی دۆبلاژ و وەرگێڕان.
زیاتر لە دەیان شانۆ نامە بەژداربووە: وەک دەرهێنەر، یاریدەدەری دەهێنەر، ئەکتەر هتد....
جگە لە نووسینی دەیان شانۆنامە بۆ منداڵان و نووسینی چەندین هۆنراوە و ئۆپەرێتی تایبەت بۆ شانۆی منداڵان کە پێشکەشکراون.
=KTML_Bold=گۆشە نیگایەک لە ژیانی نووسەر و باوانی=KTML_End=
ژیانی کۆمەڵایەتی بنەماڵەکەییان هەر لەباپیرە گەورەکەییانەوە هەژار و نەداربوونە و هەمیشە لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بوونە... باوانی وەکوو هەموو مەلاکانی ئەو سەردەمە هەرجارەولە لادێیەک دا ژیانیان بەسەربردووە... نووسەر منداڵێکی ڕووح سووک و زۆر هەرەپاس و چالاک بووە، لەمنداڵیدا چەندین کار و کردەوەی وای کردووە زۆر دوور بووە لە تەمەنی خۆی...
هەروەها لە کۆچرەوەکەی کورد کە دەکاتە 1991 تازە بەسەر پێ کەوتبوو دووبارە ئاوارە و دەربەدەربوون...
لە دوای هێوربوونەوەی بارودۆخی کوردستان بنەماڵەکەییان لەبەرهەژاری و نەداری ڕوودەکەنە لادێکان بۆبژێوی ژیانیان، لەبەرئەمە نووسەر ناتوانێت بچێتە بەرخوێندن، کاتێکیش بژێوی ژیانیان باشتر دەبێت دەگەڕێنەوە پایتەختی کوردان، دوای ئەمەش لە تەمەنی 10 ساڵی دەچێتە بەرخوێندن و هەموو ساڵێک پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت و قۆناغی ناوەندیش بەهەمان شێوە تەواو دەکات.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی نووسەر:$
1-ئارەزوو گوڵە و ئامانجیش بۆنەکەیەتی
2-بەڵێ بۆ تۆشە!
3-چۆلەکە و دالیا چییان دەگووت؟
4-بەدوای هاوڕێیەک دا دەگەرێیت؟
5-ڕۆیشتن بەرەو گەیشتن
6-منداڵێک لە باوەشی دایکیدا ونبوو
7-شاری کەرە باڵدارەکان
8 شانۆی منداڵان و شازادە بچکۆلەکە
9 شانۆی منداڵان لە تیۆرەوە بۆ پراکتیک
10-بەپێنووسی منداڵێک
11-دەروازەیەک بۆ شانۆی منداڵان
12-بیبلۆگرافیای هونەر نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لە بواری هونەر.... بەرگی یەکەم
13-بیبلۆگرافیای هونەر نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لە بواری هونەر.... بەرگی دووەم
14-بیبلۆگرافیای هونەر نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لە بواری هونەر... بەرگی سێیەم
15-بیبلۆگرافیای هونەر نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لە بواری هونەر.... بەرگی چوارەم
16-بیبلۆگرافیای هونەر نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لە بواری هونەر.... بەرگی پێنجەم
17-بیبلۆگرافیای هونەر نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لە بواری هونەر.... بەرگی شەشەم
18-بیبلۆگرافیای هونەر نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لە بواری هونەر.... بەرگی حەوتەم
19-بیبلۆگرافیای هونەر نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لە بواری هونەر.... بەرگی هەشتەم
20-بیبلۆگرافیای هونەر نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لە بواری هونەر.... بەرگی نۆیەم
=KTML_Bold=پڕۆژە=KTML_End=
ئەستێرەکانی هەولێر -هۆنراوە -چیرۆک -=KTML_Bold=ئۆپەرێت=KTML_End=
=KTML_Bold=پڕۆژەی هاوبەش=KTML_End=
ئینسکلۆپیدیای یەکێتی نووسەرانی کورد (هەولێر)
ئینسکلۆپیدیای یەکێتی نووسەرانی کورد (#سلێمانی#)
ئینسکلۆپیدیای یەکێتی نووسەرانی کورد (#کەرکووک#)
ئینسکلۆپیدیای یەکێتی نووسەرانی کورد (#دهۆک#)
=KTML_Bold=پەیوەندی=KTML_End=
07504826803-07824458427
[1]