جۆری وشە: چاوگی دەنگی
واتا: وتەیەکە پشیلەی پێ دەردەکرێ.
پشیلە: دەعبایەکە لە وێنەی پڵنگ بەڵام گەلێ پچووکترە و مێملێ مشکە.[1]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
خت خت خت خت
چاوی مۆڕی مت
چاو زیتی گەڕ
وەک شمڵی شەڕ
دێی بۆ لەوەڕ
بۆ خواردنی کوترەکانم..؟!
خت خت خت خت
چاو مۆڕی مت
مەشکە دڕە
سەر هەڵبڕە
سەربان پڕە
لە پاسکەری مەلەکانم
#محەمەد ساڵح دیلان#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە![1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 164 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!