تورکیا لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بە تایبەتی هەرێمی مەتینا و زاپ هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و گوندی هرورێی مەتینای بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا زیان بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی مەدەنی گەیشت و دانیشتوانی گوندیەکە ناڕەزاییان لەبەرانبەر هێرشەکان پیشاندا. گوندی هرورێ زۆر جار ڕووبەرووی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بووەتەوە.[1]