ناونیشانی بابەت: لیسۆتۆ
ئامادەکردن و وەرگێڕان: فازڵ عەباس
لیسۆتۆ یان بەفەرمی شانشینی لیسۆتۆ، بەزمانی سوتۆیی(Muso oa Lesotho) وڵاتێکی بێ کەنار ئاوییه لەهەر چوارلاوە بە وڵاتی ئەفریقای باشور دەورەدراوە. ئەندامە لەنەتەوە یەکگرتوەکان و وڵاتانی کۆمنوێڵس وکۆمەڵگەی گەشەپێدانی ئەفریقای باشوور. 40%ی دانیشتوانەکەی لەژێر هێڵی هەژاریەوەن و کۆی داهاتی ڕۆژانەیان 1,25دۆلاره.
دەکەوێتە سەر بازنەی پانی:29⁰ی باشور و هێڵی درێژی:28⁰ی ڕۆژهەڵات.
ڕووبەر:30,355 کم².
پایتەخت و گەورەترین شار:ماسیرۆ
زمان: سوتۆیی ئینگلیزی.
دانیشتوان: 2,067,000 کەس.
چڕی دانیشتوان: 68.1 کەس/کم².
سیستەمی حوکومڕانی: پاشایەتی دەستوری.
سەربەخۆیی: ساڵی 1966 لەبەڕیتانیا.
جۆری دراو: لوتی.
$مێژوو$
شەڕی هۆزەکانی باشوری ئەفریقیا لەکۆتایی سەدەی هەژدەهەم و سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم، وای لێهات هۆزەکان بەتەواوی لەناو بچن، وە هەندێک لەقوربانییەکانی ئەم جەنگە هەڵهاتن بۆ بەرزاییەکان کەئێستا پێی دەوترێت لیسۆتۆ. وەپاراستنی ئەم شوێنەش درا بەدەستی موشششۆی مەزنی ئەفریقی، وە لەدەوروبەری ساڵی (1824)ز نزیکەی(21,000)کەس شوێنی کەوتن. وەهەستا بەیەکخستنیان لەشێوەی نەتەوەی باسوتۆ، وە بەڕیتانیا و بۆیر هەوڵیان دا باسوتۆ لەناوببەن بەڵام هەوڵەکەیان سەرینەگرت.
لەماوەکانی (1856_1868ز) باسوتۆ کەوتە ناو جەنگێک لەدژی دانیشتوانی بۆیر.لەساڵی(1868) موشۆشۆ داوای پاراستنی لەبەڕیتانیا کرد و بەڕیتانیاش هەستا بە دروستکردنی باسوتۆ لاند و موشۆشۆ وخەڵکەکەی لەژێر پارێزەری بەڕیتانییەکان بوون. وەلەساڵی(1870)موشۆشۆ کۆچی دواییکرد.وەهەرێمەکەش کەوتە ژێر حوکمی کۆڵۆنی(رأس الرجاء الصالح) ی بەڕیتانیەوە کەئێستا بەشێکە لەباشوری ئەفریقیا.
وەئەم حکومەتی کۆڵۆنیە هەوڵیدا چەک به باسوتۆییەکان دابنێت بەڵام سەربازانی أس الرجاء الصالح یان ڕاونا. وەدوبارە لەساڵی (1884ز) باسوتۆ دروستبویەوەو لەژێر پارێزەری بەڕیتانییەکان مایەوە. وەلەسەر سپی پێستەکان قەدەغەکرا کە زەوی لەو شوێنە وەربگرن، بەڕیتانیا پێی وابوو کەکۆڵۆنیەکانی دراوسێیان کەسپی پێستەکان حکومڕانیان ئەکەن ناتوانن باسوتولاند داگیربکەن.
لەساڵی (1910) ئەنجومەنی باسوتولاند دامەزرا، کە پێکهاتبوو لەپیاوە مەزنەکان وئەندامانی هەڵبژێردراو.لەساڵی (1960)دەستور داڕێژرایەوەو لەساڵی(1964)یش بەرزکرایەوە هەنگاوێکی بنەڕەتی بوو لەڕێگەی حوکمی خۆسەری، وەلەساڵی (1965) یەکەم هەڵبژاردن لەژێر ئەم دەسەڵاتە کرا وپارتی باسوتۆلاندی نیشتیمانی لەم هەڵبژاردنە براوە بوو بە31کورسی لەکۆی 60کورسی پەرلەمان و سەرۆکی حیزبەکەش (جۆناسان لیبوا) بوو ونەوەی (موشۆشۆ)ش بوبه پاشای وڵات. لەساڵی 1966 باسوتۆلاند بووبه شانشینی لیسۆتۆی سەربەخۆ.
لەساڵی 1986ز جۆناسان لەلایەن سەرکردە سەربازییەکانەوە شکستی پێهێنرا ودەسەڵاتیان گرتە دەست و ژەنەڕاڵ (جەستن لیخانا)بوبه سەرۆکی ئەم حکومەتە سەربازییە، وەلەساڵی 1990ز حکومەتەکەی موشۆشۆی دووەمی هەڵوەشاندەوە وکووڕی لیتسی دەیڤید مۆهاکۆی کردە پاشای وڵات بەناوی لیتسی سێیەم. لەساڵی 1994ز پاشا لیتس پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و ئەنجومەنێکی کاتی دانا، ئەنجومەنەکەش لەسەر ئارەزوی خۆیان دەستوریان گۆڕی و موشۆشۆیان کردەوە بەپاشای وڵات. پاشا موشۆشۆ لەساڵی 1996ز کۆچی دوایی کرد و لیتسی سێیەم دووباره هاتە سەر تەخت.
$کارگێڕی$
لیسۆتۆ بۆسەر 10هەرێم دابەش دەبێت، هەموو هەرێمێک بەڕێوبەرێکی خۆی هەیە وە هەموو هەرێمێکیش پایتەختی خۆی هەیە و بەپایتەختی هەرێمەکان لەلیسۆتۆ دەوترێت کامپتاون.
$هەرێمەکانیش ئەمانەن:$
بیریا
بوتا بوت
لیرایبی
مافیتینگ
ماسیرۆ
موهێڵز هۆک
موخوتلنگ
قاخاز نک
قوسنگ
تابا تسیکا.
$جوگرافیا$
ڕووبەری لیسۆتۆ (30,355کم²)یه تاکە دەوڵەتە کە تەواوی ڕوبەرەکەی دەکەوێتە سەر بەرزاییەک لە(1400)م کەمتر نیە، نزمترین خاڵی دەکەوێتە شوێنی تێکەڵبونی هەردوو ڕوباری ئۆرەنج و ماخنلینگ کە بەرزیەکەی(1400)مەترە. وە (80%)ی وڵاتەکە دەکەوێتت بەرزی(1800)مەترەوە، هەروەها لیسۆتۆ بەداخراوترین وڵاتی باشور دادەنرێت کە بەتەواوی دەکەوێتە ناو وڵاتی ئەفریقای باشورەوە.
$ئاووهەوا$
ئاووهەوای لیسۆتۆ کەوتۆتە بەر کاریگەری پێگەی وڵاتەکە لەناو حەوزی کارۆ لەبەرزاییەکان کە درێژدەبێتەوە له (1400)م تاوەکو (3480)م لەئاستی ڕووی دەریاوە.
کاریگەرییە دەریاییەکانی وەکو زەریای ئەتڵەسی و هێمن ڕۆڵێکی گرنگ ناگێڕن لەدروستکردنی ئاووهەوا وەکو ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە بەرزی لەئاستی ڕووی دەریا و بازنەی پانی دەیگێڕن. پێگەی وڵاتەکە لەناوچەی نیمچه خولگەیی پەستان بەرزدایه وایلێکردوە لەژێر کاریگەری سوڕی پێچەوانەی بارستە هەواییەکان بێت. زستانی سارد و وشکە بەدرێژایی ساڵەکە. دابارینەکانی ساڵانە دەگاتە(500)ملم لە دوڵی ڕووباری سنکۆ و(1200)ملم لەناوچەکانی باکور وڕوژهەڵاتی نزیک سنوری ئەفریقای باشوور. زۆربەی دابارینەکانیش لەوەرزی هاوین دەبارێت لەمانگەکانی تشرینی یەکەم بۆ مانگی نیسان. بەشێوەیەکی گشتی، ئاووهەوای لیسۆتۆ.ناسراوە بەئاوهەوایەکی پاک وشێدار، وەڕێژەی شێدارێ بەرزدەبێتەوە لەوەرزی هاوین کاتێک هەوا شێ لەحەوزی کۆنگۆوە هەڵدەگرێت بەرەو وڵاتەکە. تێکڕای پلەی گەرمی مانگانە لەوەرزی زستاندا لەنزماییەکان دەگاتە(6.3⁰) و لەبەرزاییەکان دەگاتە (5.1⁰) سەدی. وە ناوەندی پلەی گەرمی ڕۆژانەش دەگاتە (21-⁰) سەدی. پلەی گەرمی ساڵانەش لەوەرزی هاویندا دەگاتە(15⁰)سەدی لەبەرزاییەکان و لەنزماییەکان دەگاتە (7⁰). بەرزترین.پلەی گەرمیش لەمانگی کانونی دوەمدایه کە دەگاتە (32⁰) لەبەرزاییەکان.
$ئابووری$
لیسۆتۆ یەکێکە لەوڵاتە هەژارەکان بەڵام کۆی داهاتی ناوخۆی لەنێوان ساڵانی (1990_2000) دووهێندەبوو، لەساڵی 2005، تێکڕای گەشەکردن 1%بوە، لەساڵی 2007، شارەزاییان پێشبینیان کرد تێکڕای گەشەکردن بگاتە 5%لەساڵی 2008، لیسۆتۆ سامانێکی هەیە وڵاتە دراوسێیەکان چاویان تێبڕیوە، هێزی کارۆئاوی وڵات بەهێزکرا بەپشت بەستن به ئاوی بەرزاییەکانی لیسۆتۆ، کە لەدەوروبەری ساڵی (2020) کۆنترۆڵی ئاوی ڕووباری ئۆرەنجی کرد. وە ئەم سامانە بەکەمی بەکارهێنێت، بەکەمی بۆئەوەی بیفرۆشێت بە دراوسێیەکانی. پیشەسازی ڕستن وچنین بەپلەی یەکەم دێت، دواتر کەرتی پیشەسازی.
$دانیشتوان$
لیسۆتۆ ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە لە (2ملیۆن) کەس ئەفریقیە ڕەشپێستەکان پێیان دەوترێت باسوتۆ بەبەهێزی ناسراون و ڕەشە وڵاخ بەخێودەکەن و بەرووبومی خۆراکی دەچێنن. سامانی خێزانەکانیش بەندە بەژمارەی مانگاکانەوە، زۆربەیان لەگوندەکان دەژین و ژمارەیان کەمتره لە (250)کەس. کۆمەڵە خێزانەکانیش کوخەکانیان بەدەوری خانوی مانگاکان دروست دەکەن لەگەڵ هەبوونی بۆشایی فراوان کە جیایان دەکاتەوە لەکوخی خێزانەکانیتر. کوخەکانیش ئاسایین و لەقوڕ دروستکراون و بنمیچەکەشی پوشه. وەدانیشتوانەکەی بەزۆری نەخش و نیگار لەسەر دیوار وودەرگای کوخەکان دەکێشن. وەدەوڵەمەندەکانیش لەخانوی بەردین دەژین کەبنمیچەکەی بەتەنەکە یان کاشی داپۆشراون.وە دانیشتوانەکەی لەزەوییەکانی دەوروبەری گوندەکە دانەوێڵە دەچێنن و ئافرەتان هەڵدەستن بەکاری قوڕس لە کێڵگە و ماڵەوە وەکو پاککردنەوەی زەوی و بڕینی گژوگیا و دروێنەی دانەوێڵە و ماڵ دروستکردن. پیاوەکانیش پاسەوانی زەوییەکان و مەڕوماڵات و ڕەشەوڵاخ دەلەوەڕێنن، منداڵانیش لەتەمەنی پێنج بۆ شەش ساڵی دەبن بەشوان.خۆراکی سەرەکی دانیشتوان بریتییە لە گەنمەشامی و سەوزەوات و ماست. وە لەسەدەی حەڤدەهەم دانیشتوانی لیسۆتۆ جلوبەرگەکانیان لەپێستی ئاژەڵ دروست دەکرد. لەئێستادا زۆربەیان جلوبەرگی ڕۆژئاوایی دەپۆشن.
$زمان$
دوو زمانی فەرمی لەم وڵاتە هە ئەوانیش ئینگلیزی و سوتۆییە.
$ئاین$
90%ی دانیشتووانی لیسۆتۆ لەسەر ئاینی مەسیحیەتن، زۆربەشیان سەربه مەزهەبی ڕۆمانی کاسۆلیکین.لەگەڵ موسوڵمان و بوزی و هیندۆسی و....هتد.[1]