سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان و تەندروستی گشتی
ئامادەکردن: #فازڵ عەباس ئیبراهیم#
بەکارهێنانی سیستەمی زانیاری جوگرافی لە بواری تەندروستی گشتی بەرنامەیەکە هێشتا لەسەرەتای تەمەنێتی، وەکو زۆربەی بەرنامه نوێیەکان، لێرەدا زۆرێک لە بەڵێن هەیە، زۆرێک لە توێژەران و ڕاهێنەران گرنگی بەم هەوڵانە دەدەن، هیواخوازن سودەکان زیاتربن لە مەترسیەکان و تێچوونەکانی پەیوەست بەبواری ئەم بەرنامەیەوە بۆ دەرکەوتنی تەکنیکەکانی سیستەمی زانیاری جوگرافی نوێ.
سیستەمی زانیارییە جیۆگرافییەکان و تەندروستی گشتی.
سیستەمی زانیارییە جیۆگرافییەکان و زانستی زانیارییە جیۆگرافییەکان توانای نەخشەکێشانیان هەیە بە کۆمپیوتەر لەگەڵ ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی داتاکان و شیکردنەوەی داتاکان.
وە سیستەمی زانیارییە جیۆگرافییەکان بەسیستەمێکی بەهێز دادەنرێت، چوەتە ناو زۆرێک لە بەرنامەکان و پیشەسازییەکان وەکو، زانستی ژینگە، پلاندانانی شاری، کشتوکاڵ و بەرنامەکانی تر.
وە تەندروستی گشتی بە سەرنجێکی تر دادەنرێت، بۆ زیاتر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکانی سیستەمی زانیارییە جیۆگرافییەکان. ئەستەمە پێناسەیەکی دیاریکراو بۆ تەندروستی گشتی دابنێین، کاتێک بە ڕێگای جیاواز و شێوەی جیاواز بەکاردەهێنرێت. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی، تەندروستی گشتی بەم شێوەیەی خوارەوە لەگەڵ تەندروستی کەسێتی جیادەکرێتەوە:
تیشک دەخاتە سەر تەندروستی دانیشتوان نەک تاک.
تیشک دەخاتە سەر خۆپارێزی زیاتر لە چارەسەرکردن.
وە بەشێوەیەکی بنەڕەتی لە کەرتی حکوومیدا کاردەکات نەک کەرتی تایبەت.
وەئەم هەوڵانە بە شێوەیەکی سروشتی دەکەونە ناو بواری کێشەکان کە داوای بەکارهێنانی شیکردنەوەی شوێنی دەکات وەک بەشێک لە چارەسەر. وە بەوشێوەیە سیستەمی زانیارییە جیۆگرافییەکان و ئامرازەکانی شیکردنەوەی شوێنی بەوە دەناسرێن کە توانای گواستنەوەی شاراوەیان هەیە بۆ هەوڵەکانی تەندروستی گشتی.
$مێژوو$
هەوڵەکانی تەندروستی گشتی لەسەر شیکارکردن و بەکارهێنانی داتا شوێنییەکان چەندین ساڵە دامەزراوە. وە زۆرجاریش چاکەی هەموو ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ(د.جۆن سنو) زانای فیزیایی کە بە باوک و دروستکەری زانستی پەتاکان دادەنرێت.
د.سنو نەخشەی دروستکراوی دەستی بەکارهێنا بۆ شیکارکردنی پێگەی جوگرافی بۆ مردووانی نەخۆشی کۆلێرا لە لەندەن لە نیوەی 1850.
د.سنو ئاماژەیەکی تری بۆکارەکەی زیادکرد ئەویش چۆن سیستەمی شیکردنەوەی جوگرافی بتوانێت سود لە وەربەرهێنانەکانی تەندروستی گشتی ووێژیتەوەکانیتر وەربگرێت.
سیستەمی زانیارییە جیۆگرافییەکان بۆ تەندروستی گشتی
کێشەکانی تەندروستی گشتی زۆر لەوە گەورەترە کە د.سنو باسی لێوە دەکرد، وە توێژەرەکانی ئەمڕۆ پشت دەبەستن به سیستەمی زانیارییە جیۆگرافییەکان و بەرنامەکانی نەخشەکێشان بە کۆمپیوتەر بۆ یارمەتیدانیان لە شیکردنەوەکانیان.
زانیاری تەندروستی گشتی تایبەتمەندییەکی دەرکەوتوە سەرنج دەخاتە سەر بەکارهێنانی زانستی زانیاری تەکنەلۆژییەکان بۆ پرۆسەکانی تەندروستی گشتی و لێکۆڵینەوەکانی.
وەکو بەشێک لەم هەوڵە، سیستەمی زانیاری جوگرافی یان بەشێوەیەکی گشتی سیستەمی پاڵپشتی بڕیاردانی شوێنی ئاستی بینین و پێشبینیە جوگرافیەکان بەباشترین شێوە بەردەست دەخات، جێبەجێکردنی پێزانین و توانای دروستکردنی بڕیارەکان بەشێوەیەکی خێرا و باشتر و بەهێزتر لە بواری تەندروستی گشتی.
نمونە، شاشەکانی سیستەمی زانیارییە جیۆگرافییەکان بەکارهێنراوە بۆ پیشاندانی پەیوەندی ڕوونی نێوان حاڵەتەکانی تووشبوون بە هەڵاوسانی جگەر لە جۆری C و بەکارهێنەرانی دەرمان لە ڕێگەی دەماری خوێنەوە لە ویلایەتی کۆنیتیکت.
بە شێوەیەکی ئاڵوگۆڕکراو، تەکنیکەکانی سیستەمی زانیاریی جوگرافی بەکارهێنرا بۆ نیشاندانی نەبونی لەپەیوەندییه ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان هۆکارەکان و کاریگەریەکان یان لەنێوان کاریگەرییە جیاوازەکان.
سیستەمی زانیاریی جوگرافی دەتوانێت بەهەرشێوەیەک بێت پاڵپشتی لەتەندروستی گشتی بکات بەڕێگای جیاواز.
یەکەمین و سەرەکیترین، شاشەکانی سیستەمی زانیارییە جیۆگرافییەکان دەتوانێت بەشداری لەزانینی تێگەیشتنی ڕاست و باشترین بڕیاردانەکان بکات. بۆنموونە، نەهێشتی جیاوازی تەندروستی یەکێکه لە دووئامانجی بنەڕەتی کەسانی تەندروست لە ساڵی 2010، یەکێک لەبەناوبانگترین بەرنامەکانی تەندروستی گشتی لە ئەمڕۆدا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانە.
سیستەمی زانیارییە جیۆگرافییەکان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لەم هەوڵانەدا، یارمەتی پرۆسەکانی تەندروستی گشتی دەدات لە دیاریکردنی بوارەکانی یەکسانی و نایەکسانی، وە یارمەتیدانیان بە شێوەیەکی نموونەیی بۆ زانین و پەرەپێدانی چارەسەرکردنی ئەم جیاوازیانە.
هەروەها سیستەمی زانیاریە جیۆگرافیەکان دەتوانێت یارمەتی توێژەران بدات بۆ یەکخستنی داتا ناهاوسەنگەکان لەسەرچاوە جۆراوجۆره فراوانەکان، هەتا دەتوانێت لە سەپاندنی پێوانەکانی کۆنترۆڵی جۆری لەسەر ئەم داتایانە بەکاربهێنرێت.
کێشەکانی سیستەمی زانیاری جوگرافی و تەندروستی گشتی
هەروەها لێرەدا کۆمەڵێک نیگەرانی و کێشە هەن پەیوەست بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی سیستەمی زانیاریە جیۆگرافییەکان لە هەوڵەکانی تەندروستی گشتی. وە گرنگترین ئەم نیگەرانییانە تایبەتمەندێتی و نهێنی تاکەکانە.
بەکارهێنانی پێشنیارەکانی سیستەمی زانیاری جوگرافی و بنەمای داتاکان ئەگەری ئاشکرابوونی ئەم تایبەتمەندیانە زیاتر دەکەن، بۆیه هەندێک ڕێکار پێویست هەیە بۆ دیاریکردنی تاکەکان بۆ پشت بەستن بە داتا شوێنییەکان.
بۆ نمونە، لەوانەیە پێویست بکات زانیارییەکان کۆبکرێنەوە بۆ داپۆشینی ناوچەیەکی گەوره وەکوو هێمای پۆستە یان هەرێم. بەشداریکردن لە داپۆشینی ناسنامەی تاک. وە هەروەها دەتوانێ نەخشە بە مەودای بچوک دروستبکات و بەمەش وردەکاری کەمتر پیشان دەدات.
بە ئاڵوگۆڕکراوی، دیاریکردنی ڕووکەشەکان(وەکو ڕێگا و تۆڕی شەقامەکان) دەکرێت لە دەرەوەی نەخشەکان وازیلێبهێنرێت بۆ شاردنەوەی وردی پێگەکەی.[1]