جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: ئاشاخە.
1- میوەی ڕزیو، قرپۆک.
2- حەیوانی بێ بڕە و لە جەڵەبدا.
3- هەرشتی نالەبار و بێکارە.[1]
ئاشاخە/aşaxe: ئان: (تورکی: aşaği ژێر، بن، نزم) خاشاک.
1 – میوەی کۆنی ڕزیو (ڕزی).
2 – ئاژەڵی بێبرەو و جەڵەبە.
3 – داشاخە: هەموو شتێکی خراپ و بێکەڵک.
ئاشاغە/aşaẍe: ئان: ئاشاخە.
پەند:
دیسان بۆی تێنام لێفەی ئاشاخه
لینگی بەلنگم وێنەی دوو شاخه[2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!