جۆری وشە: ناو
واتا: ئالک، جەمەجۆی یەکسم.[1]
ئالیک/alîk: ن: (عەرەبی : علیق) ئالک، ئێم، سەواڵ: ژەمە کا و جۆیەکە، دەکرێتە بەر وڵاغی بەرزە وەک ئێستر و گوێدرێژ.
نموونە: ئەوە هێشتا ئالییکت نەکردووتە بەر ئەسپەکە؟.[2]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
خاوەنی ئالیکی ناڵێم پێی نەداوە موتڵەقا
داویەتی ئەمما وەکوو بیستوومە قووتی لایەمووت
شێخ ڕەزای تاڵەبانی
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!