بابەت: وەرزشی
ئامادەکردنی: #بێریڤان جەلال#
$پێویستی شلەمەنی بۆ لەشی مرۆڤ و وەرزشەوان$
ئاو پێکهاتەی سەرەکی کیمیایی لەشە نزیکەی(50٪ تا70٪) کێشی لەش پێک دەهێنێت، هەموو خانە و شانەو ئەندامێک لە لەشدا پێویستی بە ئاو هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست کار بکات.
وەرگرتنی شلەی ڕۆژانەی پێویست بریتیە لە:
نزیکەی 15.5پەرداخ(3.7 لیتر) شلە لە ڕۆژێکدا بۆ پیاوان.
نزیکەی 11.5پەرداخ(2.7لیتر) شلە لە ڕۆژێکدا بۆخانمان.
وەرزشوانان دەبێت ئاو چەند بخۆنەوە لە پێش ڕاهێنان ولەکاتی ڕاهێنان و دوای ڕاهێنان :
پێش ڕاهێنان: دوو کاتژمێر پێش دەستپێکردنی چالاکی جەستەیی 16ئۆنس ئاو بخۆنەوە (دووپەرداخ)، هەروەها 8- 16ئۆنس (1-2پەرداخ)ی تر ڕێک پێش دەست پێکردن بە چالاکی.
لەکاتی ڕاهێناندا: هەر 15-20 خولەک جارێک بەلایەنی کەمەوە 4-6 ئۆنس (نیو پەرداخ) ئاو بخۆنەوە لەکاتی ڕاهێنانی سەختدا، کەمتر لەوە بۆ مامناوەند و نزم.
دوای ڕاهێنان : 16-24 ئۆنس(سێ پەرداخ) ئاو بخۆنەوە بۆ هەر پاوەندێک کە لە کاتی چالاکی جەستەیی دا بزر بووە.
$چۆن بزانین کە ڕێژەیەکی باش ئاومان خواردۆتەوە؟$
1- بەدەگمەن هەست بە تینوێتی دەکەیت.
2- میزەکەت ڕەنگی نییە یان زەردی کاڵە.
$هەندێک لە سودەکانی ئاو خواردنەوە:$
1- لەشی مرۆڤ لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت.
2- یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات.
3- کردارەکانی مێشک ڕێک دەخاتەوە.
4- کرداری هەرس ئاسان دەکات و ڕزگارت دەکات لە قەبزی.
5- لەش لە وشکبونەوە دەپارێزێت.
وەرزشوانان جار جار لەوانەیە زۆر ئاو بخۆنەوە لە هەوڵێکدابۆڕێگەگرتن لە وشکبوون لە کاتی وەرزشێکی درێژ یان تونددا کاتێک زۆر ئاو دەخۆیتەوە گورچیلەکانت ناتوانن لەوئاوە زیادکراوە ڕزگاربن ناوەڕۆکی سۆدیۆمی خوێنت بەرەو کەمی دەچێت، ئەمەش پێی دەگوترێت(Hyponatremia) و دەکرێت ببێت بەهەڕەشەیەک لەسەر ژیانت.
[1]