خۆری کوردستان
لەپێناو کوردستانمان
نەمامی جوان دەڕوێنین
تاخاوێن بێت ژینگەمان
سەوزایی بەرهەم دێنین
زەوی لادێ دەکێڵین
درەختی تیادەڕوێنین
بە بەرهەمی خۆماڵی
ژیان بۆ وڵات دێنین
شاربنیات دەنێینەوە
لەسەر جوانترین شێوە
پڕبێت لە گوڵ و گوڵزار
پڕ لە سۆزی جریوە
هەتا خۆری کوردستان
تیشکی بۆ هەموومان بێت
چون ئەو خۆرە ئاوابێت
ژینگەشمان لەناودەچێت
دەبا هەرکەس لە ئاست خۆی
جێگادەستی دیاریکات
لە ناو شار و لادێی جوان
خزمەتکاربێت بۆ وڵات
08-01-2003
سێشەممە
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (85) ی گۆڤاری (گوڵەکان) بڵاوکراوەتەوە
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]