ئیتتیفاقی، ئافتاب ئانێ موقابیل بوو بە ڕووت
ئافەتێکی دێ، نەما تابی، بوەستێ ڕووبەڕووت
دیارە خۆ پەروانە هەر سووتانە ئەسڵی موددەعای
بۆیە ئێمەش عاشقین، ئەی شەخسی ئاتەش خوو، بە خووت
ئەم فیزاعەت بە دووەوە، حەقتە کە ناپرسی چییە
تۆ یەکێ دائیم، هەزارێکی وەکوو من دوو بە دووت
ئەی مەحەببەت! ئاگرێکی هێندە خۆش و دڵنشین
ئەو کەسەی سووتووتە، هەر ئەو هەوڵ ئەدا بۆ سوو بە سووت
ئەم شەرارەی فیرقەتە مەخلووقی وا کردە کەباب
مالیکی دۆزەخ دڵی بەم عالەمی ناسووتە، سووت
سوبحی مەحشەر بوو، وتت: سوبحەی زووە وادەی ویسال
عالەمی کوشت ئینتیزاری هاتی وادەی زوو بە زووت
بۆ لە باسی زوڵفیا مەحوی نەبێتە مووشکاف
ڕۆح و دڵیە مُدة العمری ئەسیری موو بە مووت
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]