دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
وێڕای پاراستنی بنەماکانی دەستووری عیراقی فیدڕاڵ، دەبوایە لەم بڕیارەدا مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرایە.
پێویستە و دەکرێت لەم قۆناغەدا بیر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بکرێتەوە، نەک کێشەکان ئاڵۆزتر بکرێن. پێویست بوو دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە پشتبەستن بە بنەما دەستوورییەکان دانوستان لەسەر ئەم پرسە و پرسەکانی تر بکرانایە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.
داوامان لە هەموو لایەنەکان ئەوەیە کە دەستوور بۆ هیچ مەرامێکی بەرتەسکی سیاسی پێشێل نەکرێت، بۆ پرسێکی وەک یاسای نەوت و غاز و گشت پرسە چارەنووسسازەکانی تر، دەقە دەستوورییەکان جێبەجێبکرێن، لەپێناو پاراستنی سیستەمی فیدڕاڵی وسەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا، داوا لە گشت لایەنەکان دەکەین کە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی سیاسی گرفتەکان چارەسەر بکرێن.
ئەمین بابە شێخ
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
16ی 2ی2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!