جۆری وشە: هاوەڵکار
واتا: ئینجار: کەواتا؛ کەوابو.[1]
جا، جا کەوایە، جالەبەرئەوە، چاذێ، دەجا، دەسا، دەوجا، ژبەر هندە، کەوابوو، کەوابێ، کەواتە، لەئەوەوە، لەبەرئەوە، لەبەر ئەوەی، لەمسەبارەتە، لەو، لەوا، لەوەوە، هەرگاوایە.
فارسی: ازاینرو: پس.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #ئینجا دەردەگا ڕووی کردە وڵات ترێ گەنانە و چاوئێشە داهات#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئەمجار کە غەم هات
بیدەنە بەر جوێن
بەرد بارانیکەن
سەگی پێوەنێن
ز. سەرچنار
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 532 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!