جۆری وشە: ناو
(نەستەرەن - nesteren)
واتا: گوڵی نەستەرەن؛ گوڵەباخی کێوی و خۆڕسک.
فارسی: نسترن.[1]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بەهار لەشکری هەور و لێشاوی
کە پڕ لە داخە، تێکڕای هەناوی
نیشانەی زستان پاک ئەشواتەوە
پیشی تووڕەیی چاک ئەخواتەوە
گوڵە حاجیلە، هێرۆ، نەستەرەن
مێلاقە، شلێر، شەقایق، سەوسەن
شەوبۆ، وەنەوشە، خاتوونە، نەسرین
لە ڕەنگی ئاڵ و، سەوز و زەرد و شین
#شەهید مەلا عەلی#