دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵ/ کاک کۆسرەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخو پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەری دایکی بەرێزتانمان پێگەیشت و لەناخی دڵمانەوە هاوبەشی پرسە و خەمی بەڕێزتان و گشت کەسوکارو خانەوادە تێکۆشەرەکەتانین.
خاتوو زوبێدە نمونەی ئەودایکانە بوو کەبەهۆی هەڵوێستی پڕ لە جوامێریی بەرێزتان و کاک جەنگی براتانەوە لە نێو کایەی شۆڕش و تێکۆشانی گەلەکەماندا لە لایەن ڕژێمە داگیرکەرەکانەوە ئازارو مەینەتی و ئاوارەیی زۆری چەشت بەڵام ئەوانە ورەی زیاتری لە کۆڵنەدان بەئێوە بەخشی بۆ بەردەوامیتان لەو کاروانە پڕ لە شانازییەی خەبات و تێکۆشان.
جارێکی تر وێڕای هاوخەمیمان بۆ پرسە و ماتەمینیتان لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی خاتوو زوبێدەی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە بەرێزتان و کەسوکارو خانەوادە سەربەرزەکەتان ببەخشێت و دوا ناخۆشیتان بێت.
انا لله و انا الیە ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!